ئاب 23, 2019

خەوزڕان وەرگێڕدرایە سەر ئەردەڵانی

ڕۆمانی خەوزڕان کە نوێترین بەرهەمی سراج بناگەری نووسەر و شاعیری هاوچەرخى ئێرانە، بە زاراوەی ئەردەڵانی ولە لایەن چاپەمەنیی خانییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

خەوزڕان، سێیەمین کتێبی سراج بناگەرە کە بە زاراوەی سنەیی نووسراوە و و پێشتر کۆمەڵە چیرۆکی «چاوشارەکێ» و ڕۆمانی «قولوولوولو»ی بڵاو کردنەوە و لە لایەن ئەدیبان و نووسەرانەوە لە ناوچە کوردنشینەکان و دەرەوەی وڵات و بە تایبەت لە شاری سنە پێشوازیی زۆری لێکرا.
ئەم نووسەرە کە لە ساڵى ١٩٥٧ى زایینى لە شاری سنەى ڕۆژهەڵاتى کرودستان لە دایک بووە، لەو نووسەرانەیە کە شێوازی تایبەت بە خۆی لە نووسیندا هەیە و تا ڕادەیێکی زۆر کەسێکی دوورەپەرێزە و لە بێدەنگیدا دەنووسێ.بناگەر پێشتر کۆمەڵە چیرۆکێکی سێ بەرگیی بە زمانی فارسیش نووسیوە کە بریتین لەمانە: ورچ، گاشەبەرد، خاتوونێک بە جانتای شینەوە. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە ٥٠ چیرۆکی حەفتاکان و هەشتاکان لە خۆ دەگرێت. هەروەها سێ بەرهەمی دیکەی لەم چەند ساڵەدا بە زمانی فارسی نووسیوە کە بریتین لە دووکانی کەلوپەلی نیمداشت، گوڵمێخەک، "شندرە پندرەکان" و پۆلی ناوەڕاستی گەڵاڕێزان.

© 2017 Hawler