ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بەشی (ئازا حسیب) لە كتێبخانەی قەرەداخ

لە مەراسیمێكدا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و قایمقامی قەزای قەرەداخ و بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەکان لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری کتێبخانەی قەرەداخ و ھەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی قەرەداخی پارتی و رۆشنبیران و کتێبدۆستانی ناوچەکە، بەشێک لەناو کتێبخانەی قەرەداخ بە ناوی ( کتێبخانەی ئازا حەسیب قەرەداخی) كرایەوە كە نزیكەی هەزار دانە کتێب و گۆڤار دەگرێتە خۆی كە ناوبراو بە دیاری پێشكەشی كتێبخانەكەی كردووە.
لەو ووتانەدا كە لە رێورەسمەكەدا پێشكەش كران، پێشکەوتنی کایەی رۆشنبیری و کاریگەریی کتێب و خوێندنەوە لەم پرۆسەیەدا نرخێندرا و هەروەها جێگە و پێگەی قەرەداخ لە بزاڤی رزگاریخوازیی و رۆشنفیکری و ئەدەبی و ھونەریی گەلی کوردستاندا بەرز راگیرا. .