تشرینی یەکەم 14, 2019

لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا نووسەر و وەرگێڕ بەرزانی مەلا تەها کتێبێکی سەبارەت بە ژیان و بیرکردنەوەی عیسمەت ئینۆنو ١٨٨٤-١٩٧٣ وەرگێڕاوە. کتێبەکە لە نووسینی د. عەلا تەها یاسین و لە دوتوێی ٤٤٤ لاپەڕەدا لە چاپخانەی یاد لە شاری سلێمانی لە چاپ دراوە.
ئەم کتێبە هەڵوەستەکردنێکی چڕوپڕە سەبارەت بە ڕۆڵی سیاسیی و هەڵوێستی بەرامبەر بە کورد لەمێژووی هاوچەرخی تورکیادا"، هاوکات ئاوڕدانەوە و ڕووماڵکردنێکی چڕوپڕی ژیان، کەسایەتیی، هەڵوێست و ئایدیا سیاسییەکانی عیسمەت ئینۆنوە لەپاڵ ڕۆڵی لە مێژووی هاوچەرخی تورکیا و هەڵوێست و ڕوانینی سەبارەت بەکێشەی کورد. هەر لەدوتۆی ئەم کتێبەدا چەندین دۆکیۆمێنت و وێنەی ناوازە جێی کراوەتەوە، کە گرنگییەکی تایبەتیان هەیە بۆ ڕوونکردنەوەی بەشێکی گرنگی ژیانی ئەم مرۆڤە کاریگەرەی مێژووی هاوچەرخی تورکیا. ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی کتێبێکە بۆ هەموو خوێنەرێک، بەڵام بۆ قوتابیان و مامۆستایانی بەشی مێژوو گرنگییەکی زیاتری هەیە بەو پێیەی کە وەکو پانۆرامایەک وەهایە سەبارەت بە مێژووی تورکیا و ئەو گۆڕانکاریانەی لەسەردەمی عیسمەت ئینۆنو لە تورکیا ڕوویانداوە. ئەم کتێبە لەبڵاوکراوەکانی (کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستانە.

© 2017 Hawler