ئایار 24, 2019

دوا ساتەکانی
چوارەم بەتڵی شەو
کازیوە ڕەنگی زیوینی
بە ئاسمانی تار دەبەخشێ
ئاسمانیش دەیداتەوە بە
چاوی بە ورشەی هەزاران
وردە ئەستێرەی سەرگەردان
ئەویش تنۆک بە تنۆکی
دەڕژێنێتە ئەوکی شالوور
لەوێ دەبێ بە ئاواز و
سروودی هەموو سپێدان

© 2017 Hawler