ئازار 22, 2019

(10)
* حەدم چییە عەد بكەم ئەوصافی جمیلی
مردوت مری كرمانجی لە بو عەقل و كەمالت 16
حەد:واتای زۆرە، لەوانە:توانا. عەد:ژماردن،حیسابكردن. ئەوساف:كۆیوەسفە،واتە: پێداهەڵووتن، دەرخستنی شێوەی شتێك یا كەسێك.مردوتمری:دەستەواژە یا قسەیێكە بۆ سەركۆنەكردن بە كەسی دووەم دەگوترێ. لە نیوە دێری دووەم، دیارە حەریق تەعلیقێكی سەیرو عەنتیكەی لە بەرامبەرەكەیداوە.
* یا وەكو من بەخت و تالع، یاوەرو یارم نەبوو
جیی موتالاو نورە دەرسم بووەتە دەوری نوبەئاش 28
نۆبە ئاش یا نۆبەتە ئاش، گۆتەیێكی كۆنو بەكاری كوردەواری خۆمانەو دەڵێ: (ئاشیش بە نۆبەتە).
* قوربانی سەگت بم شاهی مەیدانی هیدایەت
وەك سالیكی بی مەسلەك ریی هات و نەهات 31
لە حەقایەت و ئەفسانەكانی كوردی زۆر باس لە ڕێی یا (دووڕیانی) هات و نەهات كراوە.
* حەقم بستینە ئەی نەخلی مورادو سەروی ئازادم
وەكو عارەب دەخیلت بم زەلیلو زارو داماوم 45
دەخیلو دەخالەت بوونی عەرەب لای ئێمە، حیسابێكی تایبەتی بۆ كراوە. هیچ كەس وەك ئەوان خۆیان دەخالەت ناكەن، ئەگەرگڵۆڵەیان لەلێژی بێت، ئەگەرنا حیساب بۆهیچ شتو پیرۆزییەك ناكەن.
هەموو ئەو وشەو هێماو زاراوانەش لە شوێنی خۆیانا پێشتر بەكار هاتوون:
ئەسكەندەر، خضری زیندە ل9، خوسرەو، شیرین، فەرهاد ل13، حكایەت ل17، شەیاگین ل18، ح. یوسف ل22، زلێخا ل23، ح. یەعقوب ل32، لەیلا ل39، روستەم ل40، موعجزە ل49، لوقمان ل52، ئەفسانە، بەیت ل53، هودهود، سەبا، ئیكسیر ل62، دیو، تەلەسم، شەیتان ل67.
وەكو بابەت و ڕستە، ئیدیۆم و دەستەواژەی كوردەواری ئەمانەش لە وێنەو دێرەكاندا هاتوون: روو رەشە ل17، بەخێری خۆی ل27، ئاوی حەیات ل30، ئاوی بەقا ل44، دوعا گۆی ل33، گەردەن ئازادی ل41، لە ئادەم تا بە خاتەم ل53، شیر بە گوی ئەگری ل53، بە شاهدبن ل54، حەیاو شەرمی بەخۆیە ل60، مارانگەزتە ل63، هەزار رەحمەت ل69، بی قەزابی ل87.

پەراوێزو سەرچاوەكان
(26) حەریق(دیوان)، چاپی دووەم، چاپخانەی (الجمهوریة)، كەركووك، 1969.
(*) بە من، دەنگە موشەددەدەكانی زمانی عەرەبی لە (كوردیدا) دەبێ تۆمار بكرێت ئەگەر ئامراز، ڕاناوو پاشگر یا هەرشتێكی تری بە دوادا بێت، وەك: وشەی حەد: حەددی، حەددم، حەددت .. تاد.

© 2017 Hawler