
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان به ئه‌نجامدانی دوو یاری كۆتایی دێت، تیایدا و له شاری سلێمانی یانه‌ی سۆران كه پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، ده‌بێته میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ كه ئه‌ویش 3 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دووه‌م دێت، له كه‌ركووكیش یانه‌ی خاك میوانداریی یانه‌ی گاره ده‌كات، خوله‌كه به‌شێوه‌ی خول و به دوو قۆناخ به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م دووه‌م ده‌گه‌نه ڕیزی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی داهاتوو.
سیروانی نوێ میوانداری سۆران ده‌كات
له یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چوار گۆشه‌ی زێرینی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی سۆران ده‌كات، هه‌ردوو یانه له یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌سه‌ر گاره و خاكدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا بوو خاوه‌نی 3 خاڵن و یانه‌ی سۆران به جیاوازی گۆڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، بۆیه یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو لا گرنگ و چاره‌نوسسازه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا 4 تیپ له خوله‌كه ماون و شه‌ڕی گه‌یشتن بۆ ڕیزی یانه نایابه‌كان ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م یارییه‌كان له لوتكه‌دا ده‌بێت.
سیروانی نوێ دوای دابه‌زینی بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان ئه‌م وه‌رزه به گڕوتینێكی زۆره‌وه ئاماده‌كاری كردووه و كوڕانی(ڕزگار عه‌لی) گه‌ره‌كیانه جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه ڕیزی گه‌وره‌كان، بردنهوهیشیان له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا مانای گرتنی پێشه‌نگی یانه‌كان و نزیك بوونه‌وه له ئامانجه‌كه‌یان.
یانه‌ی سۆرانیش دوای چه‌ند ساڵێك چاوه‌ڕوانی ئه‌م وه‌رزه خۆی گه‌یاندۆته چوارگۆشه‌ی زێڕین و گه‌ره‌كیانه ببنه نوێنه‌ری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له خولی نایاب و بێنه ڕیزی گه‌وره‌ترین خول له كوردستان، له یه‌كه‌م یاریشدا سۆرانیهكان به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك خاكیان توشی شكست كرد و به وریه‌كی به‌رزه‌وه گه‌شتی سلێمانیان كردووه. بۆ زانین هه‌ر دوو یانه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه له هه‌مان یاریگه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یارییان كرد و یانه‌ی سۆران یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گاره ڕووده‌كاته كه‌ركووك و ده‌بێته میوانی خاك
له یاری دووه‌میشدا له شاری كه‌ركووك یانه‌ی خاك میوانداری یانه‌ی گاره ده‌كات، یارییه‌كه به هه‌مان شێوه‌ی یاری یه‌كه‌م گرنگیه‌كی زۆری بۆ هه‌ردوو یانه هه‌یه، چونكه هه‌ر دوو یانه له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا تووشی دۆڕان بوون، ئه‌م یارییه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هه‌ردوولا تا بتوانن هیوای گه‌یشتن بۆ خولی نایاب زیندوو بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه ڕكه‌به‌ری به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له دوو پلیته‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایاب.
خاك به پاڵپشتی یاریگه و هانده‌رانی مه‌به‌ستیه‌تی یانه‌ی گاره دوچاری شكستێكی تر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش یانه‌كه پشت به هێرشبه‌ر و گۆڵكاری خوله‌كه (عه‌لی حوسێن) ده‌به‌ستێت، كه به تۆماركردنی 8 گۆڵ گۆڵكاری خوله‌كه‌یه، خاك له قۆناخی یه‌كه‌میشدا به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی گه‌یانده چوارگۆشه‌ی زێڕین و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی به‌رده‌وام بێت و وه‌ك نوێنه‌ری دووه‌می شاری كهرهكووك شانبه‌شانی گازی باكور خۆی بگه‌یه‌نێته ڕیزی نایاب، یانه‌ی گارهیش وه‌ك تاكه نوێنه‌ری پارێزگای دهۆك له چوارگۆشه‌ی زێڕینه و هه‌موو هانده‌رانی ئه‌و شاره هیوایان له‌سه‌ر یانه‌ی گاره هه‌ڵچنیوه، بۆیه گاره به‌هوای بردنه‌وه و سێ خاڵی یارییه‌كه گه‌شتی كه‌ركووكی كردووه و به ئومێدن به بردنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه دهۆكی ڕه‌نگین، دوای دابڕانیان بۆ ماوه دوو وه‌رز جارێكی تر خۆیان بگه‌یه‌ننه ڕیزی یانه نایابه‌كان و شان به شانی دهۆك و زێره‌ڤانی نوێنه‌رایه‌تی شاری دهۆك بكه‌ن.
بۆ زانین یاریزانییانه‌ی خاك عه‌لی حوسێن به تۆماركردنی 8 گۆڵ تاكو ئێستا گۆڵكاری خوله‌كه‌یه، هه‌ردوو یاریزان دیار ئه‌حمه‌د له یانه‌ی ڕزگاری و گۆران قادر له یانه‌ی كۆیه به 5 گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێن، به‌ڵام یانه‌كانیان له خوله‌كه نه‌ماون و ماڵئاواییان كردووه.
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دوای كۆتایی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م
1- سۆران1 یاری 3 خاڵ
سیروانی نوێ 1 یاری 3 خاڵ 2-
3- گاره1 یاری 0 خاڵ
4- خاك1 یاری 0خاڵ