له گه‌ڕی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئه‌یاكس و ریال مه‌درید له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی (یوهاین كرۆیف ئارینا) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا له له‌نده‌ن تۆتێنهام و دۆرتمۆند رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه زۆرترین بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، دوایینجار له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه له وه‌رزی 2012 ـ 2013 گۆڵبارانی ئه‌یاكسی كرد، له‌و یارییه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریكی كرد، له نۆڤێمبه‌ری 2010 ریال مه‌درید دیسان له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئه‌یاكس هێنا.
سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه 3 یاریزانی دوورخستۆته‌وه
24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس بڵاو كرده‌وه.
له لیسته‌كه‌دا، 3 یاریزان دوورخراوه‌ته‌وه، دیارترینیان ئیسكۆیه كه به‌هۆی ئازاری پشتی هاوشانی یاریزانه‌كان گه‌شتی هۆڵه‌ندای نه‌كردووه.
هه‌ریه‌ك له لوكا زێدان و یۆرێنتیش بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس بانگهێشت نه‌كراون.
له ریزی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان ناوی كه‌ریم بێنزێمای تێدایه، له كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو به‌هۆی پێكانه‌وه ئه‌م یاریزانه نه‌توانێت به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
مارسێلۆ له باره‌ی سۆلاری چی گوت؟
مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس متمانه‌ی خۆی به سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌م راهێنه‌ره رۆڵێكی باشی له پێشخستنی ئاستی ریال مه‌درید بینیوه.
مارسێلۆ ده‌شڵێت: سۆلاری زۆر به‌جدی پێداگیری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی ده‌كات و به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ باشتریكردنی دۆخی ریال مه‌درید ده‌دات، له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان هه‌یه.
سۆلاری له باره‌ی ئه‌م یارییه چی گوت؟
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له شوێنی لۆپیتیخی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرتووه و 5 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گوتی: خوێندنه‌وه‌ی ته‌واومان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس كردووه، بڕوای ته‌واوم به یاریزانه‌كانم هه‌یه و ده‌توانین تا دواسات بجه‌نگێین.
سۆلاری گوتیشی: ئێمه ركابه‌ری له سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌ین و كۆڵناده‌ین و هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ دڵخۆشكردنی هانده‌رانمان.
كۆرتوا بۆ به‌رگریكردن له تۆڕی شایانه‌كان ئاماده‌یه
تیبو كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گوتی: به ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌م، مه‌شق و راهێنانی زۆرم له‌سه‌ر لێدانی گۆشه‌كان و لێدانی پێناڵتیی كردووه و خوێندنه‌وه‌ی وردم بۆ هێرشبه‌رانی ئه‌یاكس كردووه.
تۆتێنهام و دۆرتمۆند له له‌نده‌ن به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسبێری ئینگلیزی له یاریگه‌ی وێمبڵی میوانداریی دۆرتمۆند ده‌كات.
دوایینجار ئه‌م دو یانه‌یه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی 2017 له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه تۆتێنهام به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به دۆرتمۆند هێنا.
دۆرتمۆند ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بۆ ئه‌م یارییه له‌ده‌ست داوه
مارکۆ ریۆس یاریزانەکەی زەردەواڵەکان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤێرده‌ربرێمن لە جامی وڵاتەکەی تووشی بوو لە هەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات و بەم هۆیەوە ناتوانێت بەشداری یاری چوونی یانەکەی بەرامبەر تۆتێنهام لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بکات کە بریاروایە یارییەکە ئه‌مشه‌و بەرێوە بچێت.
ریۆس ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات و لە کۆی 19 یاری بۆندزلیگا 13 گۆڵ و 9 پاسی گۆڵی تۆمار کردووە.
لەلایەکی دیکەوە پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پاکۆ ئالکاسێری هێرشبەری ئیسپانی ئەم یانەیەش ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە و بۆیە ئەستەمە ئه‌مشه‌و ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی بارسێلۆناش یاری بكات.