
فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان گه‌شتێكی زستانه‌ی شاخه‌وانی بۆسه‌ر لوتكه‌ی شاخی هه‌ڵگورد كه به‌رزترین لوتكه چیای كوردستانه ئه‌نجام ده‌دات، گه‌شته‌كه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كانی شاخه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، كه تیایدا شاخه‌وانان له گه‌شته‌كه‌دا دوو شه‌و ڕۆژ و شه‌و ده‌مێننه‌وه و كه‌مپ و شوێنی مانه‌وه دروست ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی شاخه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و به‌پێی بارودۆخی كه‌ش و هه‌وا شاخی هه‌ڵگورد ده‌چنه سه‌ر بهرترین لوتكه‌ی شاخی هه‌ڵگورد.
له‌سه‌رجه‌م كوردستان شاخه‌وانان به‌شدار ده‌بن
ده‌رباره‌ی ئه‌و گه‌شته زانستیه و ئامانجی سازكردنی گه‌شتی زستانه كه ساڵانه فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات له لێدوانێكی تایبه‌تدا (هه‌وراز چنگیانی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان قسه‌ی بۆ هه‌ولێر كرد و گووتی: له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14 ی ئه‌م مانگه فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان گه‌شتێكی زستانه‌ی شاخه‌وانی بۆسه‌ر لوتكه‌ی شاخی هه‌ڵگورد كه به‌رزترین لوتكه چیای كوردستانه ئه‌نجام ده‌دات، له ماوه‌ی ڕابردوویشدا فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان له ڕێگه‌ی گروپی شاخه‌وانی شاره‌كانی كوردستان بانگه‌وازی بۆ ئه‌م گه‌شته كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كهسانهیهی ئاره‌زوی به‌شداریكردنیان هه‌یه، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، چونكه ئه‌م گه‌شته ئاسان نیه‌و شاخه‌وانه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ ده‌مێننه‌وه و كه‌مپ و شوێنی حه‌وانه‌وه دروست ده‌كه‌ن و هیلاكی و ماندوو بونێكی زۆری پێویسته، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بهشداریدهكهن پێویسته به ته‌واوی ئاماده بن و جل و به‌رگ و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی شاخه‌وانیان پێبێت.
ئامانجی گهشتەکە
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان باسی ئه‌وه‌یشی كرد كه ئه‌وان له سازكردنی ئه‌و گه‌شته چه‌ند ئامانجێكیان هه‌یه، یه‌كه‌م په‌ره‌پێدانی زیاتری وه‌رزشی شاخه‌وانی، دووه‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌كنیكی و هونه‌ری شاخه‌وانی، سێیه‌م ئاشناكردنی شاخه‌وانانی كوردستان و گروپ و ناچه جیاوازه‌كانی كوردستان به یه‌كتری، چواره‌م دروستكردن و ناساندنی به‌هره‌مه‌ند و كه‌سانی نوێ بۆ وه‌رزشی شاخه‌وانی، هه‌روه‌ها فێركردنی هونه‌ر و ته‌كنیكی شاخه‌وانی و به‌رده‌وانی و ڕۆیشتن له‌سه‌ر به‌فر و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆخه سه‌خته‌كانی كه ڕووبه‌ڕوی شاخه‌وانان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دروست كردنی تیمێكی به‌هێز له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌و گه‌شتانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چالاكی و گه‌شته‌كانی داهاتووی شاخه‌وانی سوودیان لێ وه‌ربگرین.
هێمن ئەسكەندەر - هەولێر