
له گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان 12 یاری به‌ڕێوه ده‌چن، یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ یاری ئه‌و یانه‌ن كه له گه‌ڕی یه‌كه‌م براوه بوون، یان یارییان نه‌كردووه و چاوه‌ڕوان بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یانانهیشی له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا دۆڕا بوون، هه‌فته‌ی داهاتوو یاری ده‌كه‌ن و به پێی سیسته‌می خوله‌كه‌یش هه‌ر یانه‌یه‌ك دوو یاری بدۆڕێنێت ماڵئاوای له خوله‌كه ده‌كات.
خشته‌ی یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
زانكۆی جیهان × سێمێڵ / یاریگەی زانكۆی جیهان
مەخموور × پیشەسازی / یاریگەی مەخموور
بەردەڕەش × ئەكاد / یاریگەی بەردەڕەش
شەقڵاوە × تەق تەق/ یاریگەی شەقڵاوە
بروسك × جیهان / یاریگەی فرەنسۆ هەریری/2
خەبات × پێشكەوتن / یاریگەی خەبات
سەرچنار × رانیە / یاریگەی چیا
پێنجوێن × چەمچەماڵ / یاریگەی پێنجوێن
بازیان × دەروازە / یاریگەی یانەی چەمچەماڵ
پیرەمەگروون × دووكان/ یاریگەی یانەی پیرەمەگروون
سۆلاڤی نوێ × هاوكاری دووز / یاریگەی سۆلاڤی نوێ
پێشەوا × كەیوان / یاریگەی پێشەوا
زانیاری له‌سه‌ر خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان
چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتن و هاتنه خواره‌وه‌ی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
له هه‌ر گرووپێك چوار یانه بۆ خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت
جگه له‌م چوار یانه‌ی له خاڵی یه‌كه‌م ئاماژه‌ی پێكرا، سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه بۆ ریزی یانه پلهسێیهكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن
له هه‌ر گرووپێك یانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی كۆتایی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت
له كۆتاییدا دوو یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 سه‌رده‌كه‌ون.
بۆ زانین خولەکە لە ٣٨ یانە پێک هاتووە
دابەشکراون بەسەر ٦ کۆمەڵە، دوو کۆمەڵە لە ٧ یانە پێکهاتوون، چوار کۆمەڵەیش لە ٦ یانە پێکهاتووە.
لە هەر کۆمەڵەیەک ٤ یانە لە خولی یانە پلە دووەکان دەمێننەوە.
لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەون بۆ قۆناخی داهاتوو، ژمارەی یانەکان دەبێتە ١٢ یانە و دواتر بڕیار دەدرێ ئەو ١٢ یانەیە بە چ شێوازێک یاری دەکەن
لەکۆی ئەو ١٢ یانەیەی قۆناخی داهاتوو دوو یانە سەردەکەون بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
لە کۆی ئەو ٣٨ یانەیە ٢٤ یانە لە ڕیزی یانە پلە دووەکان دەمێننەوە، ١٤ یانەیش بۆ ڕیزی یانە پلە سێیەکان دادەبەزن.
هێمن ئەسكەندەر - هەولێر