ئاب 23, 2019

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ به‌غدا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق له‌ نێو جه‌رگه‌ی به‌غدا به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به‌ یانه‌ی كه‌رخ هێنا كه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ململانێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ ده‌كات.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، یانه‌ی هه‌ولێر به‌ راهێنه‌رایه‌تی نازم شاكر له‌ خولی نایابی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ به‌غدا بووه‌ میوانی یانه‌ی كه‌رخ.
به‌رگزه‌رده‌كانی هه‌ولێر له‌ گێمی یه‌كه‌م له‌ رێگه‌ی محه‌مه‌د جه‌فال گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 16 یاری، 6 بردنه‌وه‌، 6 شكست و 4 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه‌ و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 22 خاڵ و له‌ پله‌ی نۆیه‌م دێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ 3 رۆژ گه‌شتی به‌غدای كردووه‌ و بۆ گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خوله‌كه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆژی هه‌ینی داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی به‌حری ده‌بێته‌وه‌.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ 17ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی عێراق له‌ نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌راست ده‌كات.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler