شوبات 16, 2019

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک چەندین یاریزانی بەرازیلی بوونە قوربانی

بەھۆێ ئاگر کەوتنەوەیەک لە شوێنی ڕاھێنانی یانەی تۆپی پێی تازە پێگەیشتوانی فلامینگۆی بەرازیلی ١٠ قوربانی لێ کەوتەوە.

بەپێی زانیاریەكان، ١٠ یاریزان گیانیان لەدەستداوە و سێ یاریزانیش برینداربوونە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی ھەینی ئاگر کوژێنەوەکان ئاگادار کرانەوە لە بوونی ئاگرێکی زۆر لە سەنتەرێکی ڕاھێنان لە ڕیۆدیجانیرۆ کاتێک ئاگر تەواوی ئەو بەشە ناوخۆییەی گەمارۆ دابوو کە یاریزنانی لێ نوستبوون.
فلامینگۆ یەکیکێکە لە گەورەتین و بەناوبانگترین یانەکانی تۆپی پێی بەرازیل کەدەکەوێتە شاری ڕیۆدیجانیرۆ .
ئاژانسی ئەجێنسیای بەرازیلی ڕایگەیاندکەوا پارێزگاری ڕیۆ سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند بۆ قوربانیانی ڕوداوەکەی ڕۆژی ھەینی .
یاری دێربی نێوان یانەی فلامینگۆ و رکابەری ھەمیشەیی فلۆمێنسینی کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریەکانی خولی بەرازیلی وا بریار بوو ڕۆژی شەممە بەڕێوە بچێت بەڵام بەھۆێ ڕوداوەکەوە دواخرا.
سکرتێری گشتی تەندروستی ھەرێمی ریۆدیجانێرۆ رایگەیاند برینداربووانی رووداوەکە چەرەسەریان بۆ دەکرێت و بەرەو باش بوون دەرۆن. بەڵام یەکێ لە بریندارەکان باری تەندروستی خراپەو ٣٥٪‏ی لەشی سووتاوەوە دەست و ملیشی گرتۆتەوە.
زۆر لە بەرپرسان و یاریزانە بەناوبانگەکانی جیھان ھاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆ رووداوەکەی یانە بەرازیلیەکە. یەکێ لەمانە جێگیری سەرۆکی بەرازیل کە ھاندەرێکی سەرسەختی ئەو یانەیەیە ووتی وەکو ھاندەرێک خەفەتبارم بەو رووداوەو خوای گەورە یارمەتی خێزانەکانیان بدات ئەم کارەساتە دڵتەزێنە زوو بەرێبکەن. وە سەرۆکی یانەکەش رووداوەکەی بە گەورەترین تراجیدیا ھەژمارکرد لە مێژووی یانەکە.
پێلێ یاریزانی پێشووی بەرازیل و خاوەنی سێ جامی جیھانی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: رۆژەکەم بە ھەواڵێکی زۆر سامناک دەستی پێکرد بە گوێبیستی ئەم رووداوە، رۆژێکی ناخۆشە بۆ ھەموو تاکێکی بەرازیلی مێژووی تۆپی پێی بەرازیلی.

© 2017 Hawler