شوبات 16, 2019

ڕیزبه‌ندیی یانه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان و ڕیزبه‌ندی گۆڵكاران و ئاماره‌كانی خوله‌كه‌ ده‌خاته‌ ڕوو

له‌ گه‌ڕی پازده‌هه‌می خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌م كرد ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان دۆڕ‌ا، زێره‌ڤانی یاری دێربی له‌ دهۆك برده‌وه‌، ئاراراتیش به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ئاكرێ له‌ خانه‌ی دووه‌م زیاتر خۆی جێگیر كرد و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه‌مكرده‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه‌
له‌ گه‌ڕی پازده‌هه‌می خولی نایابی كوردستان و له‌ یارییه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی یانه‌كان توشی دۆڕانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هات و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان دۆڕا، گۆڵه‌كه‌یش شوانه‌ كه‌مال به‌ لێدانی سزا تۆماریكرد، به‌م ئه‌نجامه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ 29 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه‌، ده‌ربه‌ندیخانیش به‌ 19 خاڵ هاته‌ خانه‌ی نۆیه‌م.
له‌ شاری سلێمانیش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری یانه‌ی زاخۆی كرد و هه‌ردوو یانه‌ یه‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون، دۆسانتۆسی به‌ڕازیلی له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا گۆڵه‌كه‌ی زاخۆی تۆمار كرد، له‌ دواین خوله‌كی یارییه‌كه‌یش عه‌لا عه‌زاب گۆڵی یه‌كسان بوونی بۆ پێشمه‌رگه‌ تۆمار كرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ 19 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی هه‌شته‌م دێت، زاخۆیش به‌ 15 خاڵ له‌ خانه‌ی دوازده‌هه‌م دێت.
له‌ یارییه‌كی تردا و له‌ دێربی هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ندرێن و برایه‌تی ڕووبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه‌، تیایدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون، وڵات عه‌مێ گۆڵی برایه‌تی تۆمار كرد و له‌ خوله‌كی 5+90 ماجید ڕاشد گۆڵی یه‌كسانی هه‌ندرێنی تۆمار كرده‌وه‌، دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌یش گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان یاریزانان و هانده‌ران و ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ دروست بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ هه‌ندرێن به‌ 18 خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دێت، برایه‌تیش به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌هه‌م دێت.
له‌ یارییه‌كی تردا یانه‌ی نه‌ورۆز دوای وازهێنانی ڕاهێنه‌ر خه‌سره‌و گرون، سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ خانه‌ی سێیه‌م، نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری شێروانه‌ی كرد و به‌ هاتریكی یاریزان ئاسۆ ڕۆسته‌م یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، هه‌ر له‌ یارییه‌كه‌دا هێرشبه‌ری شێروانه‌ عه‌لی كاكه‌ مینه‌ لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، نه‌ورۆز به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م دێت و شێروانه‌یش به‌ 20 خاڵ خانه‌ی شه‌شه‌‌می گرتووه‌، له‌ شاری دهۆكیش یانه‌ی زێره‌ڤانی له‌ یاری دێربیدا میوانداری یانه‌ی دهۆكی كرد و به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئه‌مه‌یش دووه‌م شكستی دهۆكیه‌كان بوو له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ، دهۆك 23 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ خانه‌ی چواره‌م دێت، زێره‌ڤانیش به‌ 22 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می گرتووه‌، له‌ پیرمامیش یانه‌ی ئارارات له‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مجاره‌یان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی ئاكرێ میوانه‌كه‌ی ئه‌مساڵی خولی نایابی كوردستان، ئارارات به‌ دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، مه‌حموود محمد و جێگر عه‌زیز گۆڵه‌كانی ئاراراتیان تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئاكرێیش ئامانج ئه‌كره‌م تۆماریكرد، ئارارات 27 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌م دێت، ئاكرێیش به‌ 10 خاڵ له‌ خانه‌ی كۆتایی مایه‌وه‌، له‌ دواین یاریشدا له‌شار كه‌ركووك یانه‌ی گازی باكور له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی خاك میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر و كرد هیچ كامێكیان نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، هه‌ولێر 20 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت، گازی باكوریش به‌ 15 خاڵ له‌ خانه‌ی یازده‌هه‌م دێت.

‌ ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دوای كۆتایی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێزده‌هه‌م
1- پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 15 یاری 29 خاڵ
ئارارات 15 یاری 27 خاڵ 2-
 3- نه‌ورۆز 15 یاری 24 خاڵ
 4- دهۆك 15 یاری 23خاڵ
 5- زێره‌ڤانی‌ 15 یاری 22 خاڵ
 شێروانه 15 یاری 20 خاڵ 6-
 7- هه‌ولێر 15 یاری  20خاڵ
 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 15 یاری 19 خاڵ 8-
9- ده‌ربه‌ندیخان 15 یاری 19 خاڵ
10- هه‌ندرێن 15 یاری  18خاڵ
11- گازی باكور 15 یاری 15خاڵ
12 – زاخۆ 15 یاری 15 خاڵ
 13- برایه‌تی‌ 15 یاری  12 خاڵ
14- ئاكرێ 15 یاری 10خاڵ

خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌هه‌‌م
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی داهاتوویش‌ گه‌ڕێكی تری یارییه‌كانی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن و تیایدا له‌ یاریه‌كی به‌هێزدا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی دهۆك ده‌كات، شێروانه‌یش له‌ دێربی گه‌رمیاندا ڕووبه‌ڕوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه‌ خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن:
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × دهۆك یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئارارات × زێره‌ڤانی یاریگه‌ی ئارارات
ئاكرێ × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاریگه‌ی ئاكرێ
شێروانه‌× ده‌ربه‌ندیخان یاریگه‌ی شێروانه‌
زاخۆ × هه‌ندرێن یاریگه‌ی زاخۆ‌‌
هه‌ولێر × نه‌ورۆز یاریگه‌ی دووه‌می شه‌هید فڕانسۆ هه‌ریری
برایه‌تی× گازی باكور یاریگه‌ی برایه‌تی
سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌ كاتژكێر 2:30 به‌ڕێوه‌ده‌چن
ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خولی نایابی كوردستان
1- دیارعه‌لی یانه‌ی نه‌ورۆز 10 گۆڵ
2- - عه‌لی كاكه‌ مینه‌ یانه‌ی شێروانه‌ 7 گۆڵ
3- بارز سه‌رتیپ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 6 گۆڵ
3- عومه‌ر سه‌دام له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 6 گۆڵ
3- ئامانج ئه‌كره‌م له‌ یانه‌ی ئاكرێ 6 گۆڵ
4- عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 5 گۆڵ
4- هۆگر حوسێن له‌ یانه‌ی هه‌ولێر 5 گۆڵ
4- سه‌فین مه‌نسور له‌ یانه‌ی برایه‌تی 5 گۆڵ
4- ئاسۆ ڕۆسته‌م له‌ یانه‌ی نه‌ورۆز 5 گۆڵ

ئاماره‌كانی گه‌ڕی پازده‌هه‌‌م
له‌م گه‌ڕه‌دا 13 گۆڵ تۆمار كران كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 1،8 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی ڕابردوو، كه‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كان 11 گۆڵ بوو له‌و ژماره‌یه‌ كه‌متر بوون.
له‌م گه‌ڕدا 2 لێدانی سزا هه‌ژمار كران بۆ یانه‌كانی شێروانه‌ و ئارارات، كه‌ ئه‌ویش عه‌لی كاكه‌ مینه‌ له‌ یانه‌ی شێروانه‌ نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات، یاریزانی یانه‌ی ئارارات مه‌حموود محمد توانی سوود له‌ لێدانه‌ سزاكه‌ وه‌ربگرێت و گۆڵ تۆمار بكات، یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاسۆ ڕۆسته‌م له‌م گه‌ڕه‌دا توانی هاتریك له‌ دژی یانه‌ی شێروانه‌ تۆمار بكات و به‌ 5 گۆڵ هاته‌ ناو كێبڕكێی گۆڵكارانه‌ خوله‌كه، ئه‌مه‌یش هاتریكی سێیه‌م بوو له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایاب، كه‌ تیایدا یاریزانان عه‌لی كاكه‌ مینه‌ و ئامانج ئه‌كره‌میش هاتریكیان تۆمار كرد بوو.
‌ ئامانج ئه‌كرمی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاكرێیش توانی گۆڵێك له‌ دژی ئارارات تۆمار بكات و به‌ 6 گۆڵ هاته‌ پله‌ی سێیه‌می گۆڵكاران، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ تۆماركردنی 28 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ تاكو ئێستا، یانه‌ی زێره‌ڤانی خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگریه‌ و له‌ 15 یاری ڕابردوودا ته‌نیا 9 گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌، یانه‌ی ئاكرێیش زۆرترین گۆڵی لێ تۆماركراوه‌ كه‌ 28 گۆڵه و هه‌روه‌ها زۆرترین یاریش دۆڕاوه‌ كه‌ 9 یارییه‌‌، دوای به‌ڕێوه‌ چوونی 15 گه‌ڕی یارییه‌كان یانه‌ی زاخۆ كه‌مترین گۆڵی تۆمار كردووه‌ كه‌ ته‌نیا 9 گۆڵه‌، یانه‌كانی زاخۆ، گازی باكور زۆرترین یاری یه‌كسان بوون كه‌ 9 یاری له‌ كۆی 15 یاریدا كه‌ ئه‌نجامی داوه، یانه‌ی دهۆك تاكه‌ یانه‌یه‌ كه‌مترین یاری دۆڕاوه‌ كه‌ دوو یارییه.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler