نیسان 21, 2019

پێشهات و ڕووداوە رەگەزپەرستییەكانی نێو یاریگەكانی تۆپی پێ

بە هۆی جیاوازیی رەنگی پێستیانەوە، زۆرێک لە یاریزانە رەشپێستەکان، لە كاتی یارییەكاندا تووشی دروشمی رەگەزپەرستی و فڕێدانی مۆز و هەندێ رەوتاری دیكەی هاندەرانی بەشێك لە یانەكان هاتوون.
سەرەڕای ئەوەی یەكیەتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بەرەنگاری ئەو پێشهاتانە بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا هاندەران لە نێو یاریگە ئەو رەفتارانە دووبارە دەکەنەوە بەرانبەر بەو یاریزانانەی کەوا دژ بە یانەکەیان یاخود هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان یاری ئەنجام دەدەن.
ئەم رەفتارە رەگەزپەرستیە، وا لە یاریزان دەکات پێشهاتەكە وێڵ و پاشگوێ بخات، یان بگرێت و یانیش لە نێو یاریگە بڕواتە دەرێ.

گرنگترین ئەو پێشهاتە رەگەزپەرستییانەی کە لە یاریگەکان روویان داو:
1-  لە 10-شوبات-2018 ماریۆ بالۆتێلی، توشی دروشمی رەگەزپەرستی هاندەرانی یانەی دیگۆنی فەرنسی بووەوە، کاتێک یانەکەی (نیس) بەرانبەر ئەوان یارییان دەکرد، بالۆتێلی چووە لای ناوبژیوان و پێشهاتەكەی بۆ باس کرد، بەڵام ناوبژیوان کارتێکی زەردی بە روویدا بەرزکردەوە.
2- یاریزانی بیسکارا، سۆلی مۆنتاری، کاتێک یارییان بەرانبەر بە یانەی کالیاری لە خولی ئیتالیا ئەنجام دەدا لە ساڵی 2017، مۆنتاری ناوبژیوانی لە حاڵەتەکە ئاگەدار کردەوە، بەڵام ناوبژیوان گوێی پێ نەدا و کارتێکی بە روودا بەرز کردەوە، وەک کاردانەوەیەکیش مۆنتاری یاریگەی بە جێ هێشت، بیسکارا بە 10 یاریزان یارییەکەیان تەواو کرد.
3- لە سەرەتای 2018 یاریزانی یانەی یوڤێنتوس بلیز ماتیودی، ڕووبەڕووی دروشمی رەگەزپەرستی بووەوە، کاتێک لەگەڵ یانەی کالیاری یارییان ئەنجام دەدا.
4- لە حوزەیرانی 2011، ئەستێرەی بەڕازیلی رۆبێرتۆ کارلۆس، کاتێک یاریی بۆ یانەی ئەنجێی رووسی ئەنجام دەدا، لەلایەن هاندەرانی یانەی کریلیا سۆفیتۆف مۆزیان بۆ فڕێ دا، لە کاتی یاریدا بە ناچاری یاریگەی جێ هێشت، هاوڕێیەکانی باسیان لەوەکرد، کەوا لە ژووری جلگۆڕیندا کارلۆس دەگریا، بە هاوڕێیانی وت ئەم حاڵەتە دووبارە ببێتەوە، بەیکجاری واز لەیارکردن دەهێنم.
5-  لە یاریی نێوان بەرشلۆنە و زاراگۆزا، هاندەرانی تیپی دووەم، دروشم و گوتەی رەگەزپەرستییان دژی ئیتۆ گوتەوە، ساموێل ئیتۆ هەوڵی ئەوەی دا یاریگە جێ بهێڵێت، بەڵام لە لایان یاریزانانی یەدەگی زاراگۆزا و رۆناڵدینهۆ و ناوبژیوانەوە، ڕێگری لێکرا كە یاریگە بە جێ بهێڵێت .
6- لە 2013 یاری نیوان ئەی سی میلان و بروباتریا ئەنجام نەدرا بەهۆی ئەوەی هوتافی رەگەزپەرستی کەوا دژی بواتینگ ئەنجامدرا،ناوبراو یاریگای جێهێشت،هەموو یاریزانەکانی ئەی سی میلانیش لەدوایی ئەو چونە دەرێ لە یاریگە.
7- لە مانگی نیسانی 2014 لە چوارچێوەی خولی ئیسپانیادا و لە یاریی نێوان ڤیا ریاڵ و بەرشلۆنە بوو، لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانی گۆشە لە لایان دانی ئالڤێس، هاندەرێک مۆزی بۆ ئالڤێس فڕێ دا، ئەویش قەپێكی لە مۆزەکە دا و خواردی و لێدانە کۆڕنەرەکەیشی بە ئارامی جێ بەجێکرد.
8- لە خولی تورکیا لە لایەن یاریزانی یانەی فەنەربەخچە ئیمری گوتەی نەشیاو و رەگەزپەرستی ئاراستەی یاریزانی ئیگواری دیدییە زوکورای کرا، لە لایەن یەکیەتیی تۆپی پێی تورکیاوە بۆ دوو یاری ئیمری راگیرا، هیشتایش دانی بە تاوانەکەیدا نەنا و داوای لێبوردنی لە یاریزانەکە نەکرد، ئەم پێشهاتەیش لە وەرزی 2012 رووی دا.
9- لە 2014ـــەدا هاندەرانی یانەی ئەتلەنتا مۆزیان هاوێشت بۆ کیڤن کونستانس و نیگل دی یۆنگ یاریزانانی ئەی سی میلان.
10- لە گەڕی 18ـی خولی ئیتاڵیا، لە یاریی ئینتەر میلان و ناپۆلی، هاندەرانی ئینتەر دروشمی رەگەزپەرستییان دژی بەرگریکاری ناپۆلی کۆلیبالی کێشا، فێدراسیۆنی ئیتاڵیا بۆ دوو یاری، ئینتەری سزا دا، کە بەبێ هاندەر یاریەکەییان ئەنجام بدرێت.

 

فرحان برادۆستی – هەولێر

© 2017 Hawler