ئەم پەڕەیە چاپ بکە

جامی سووپه‌ری ئیتاڵی و ململانێی یانه‌ زلهێزه‌كان

دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی شازده‌ی جامی سووپه‌ری ئیتاڵی، ناسنامه‌ی هه‌ر هه‌شت یانه‌كه‌ ئاشكرابوون هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی یوڤانتوس و ئه‌ی سی میلان و ئه‌نته‌رمیلان و رۆما و لازیۆ و ڤیرۆنتینیا و ناپۆلی و ئه‌نتلانتا پلیتی قۆناخی هه‌شتیان بڕی له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی هه‌شت به‌ شێوه‌یه‌كی باش و ئه‌نجامێكی دلخۆشكه‌ر ده‌ربچن و دڵی هه‌وادارنیان خۆش بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ یانه‌ی یوڤانتوس بۆ ماوه‌ی چه‌ند وه‌رزیكه‌ باڵاده‌ستی خۆی نواندووه‌ له‌ خول و جامی ئیتالیدا بۆیه‌ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت یانه‌كان خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ هه‌ر یاریه‌ك و قۆناخیك ده‌كه‌ن له‌ قۆناخی هه‌شتیش تیروپشكی جامی ئیتالی به‌م شێوه‌یه‌ یوڤانتوسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئه‌نتلانتا، یانه‌ی ڤیرۆنتینیا میوانداری یانه‌ی رۆما ده‌كات و یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان و ناپۆلی له‌ سانسیرۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و لازیۆ و ئه‌نته‌رمیلان له‌ سانسیرۆ چاره‌نووسی یه‌كتر دیاری ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه‌ یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیتالی یانه‌كانی پله‌ سێ و دووی خولی هه‌مان وڵات به‌شدار ده‌بن، هه‌روه‌ها یارییه‌كان له‌ ئێستادا گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت له‌لایه‌ن زۆربه‌ی یانه‌كانه‌وه‌ چونكه‌ له‌ رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی ولاته‌وه‌ بلیتێك له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كه‌ی تریشه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ یانه‌كانی خولی ئیتالی دوای ئه‌وه‌ی ناتوانن ململانی بكه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خولی وولاته‌كه‌یان زیاتر گرنگی به‌جامی وڵات ده‌دان، له‌ ئێستاشدا له‌ كۆتاییه‌كانی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندایه‌ بۆیه‌ یانه‌كان زیاتر گرنگی به‌و یاریزانانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونی ئاستی یانه‌كه‌و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی دلخۆشكه‌ر، به‌ پێ ئه‌نجامی تیرپشكه‌وه‌ براوه‌ی یاریه‌كه‌ی یوڤانتوس و ئه‌نتلانتا به‌رامبه‌ر براوه‌ی ڤیرۆنتینیا و رۆما، براوه‌ی یاری ئه‌ی سی میلان و ناپۆلی به‌رامبه‌ر براوه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و لازیۆ یاری ده‌كات له‌ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین و یاریه‌كانی پێشكۆتایی.
 جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ك چۆن یانه‌ی یوڤانتوس له‌ خولی ئیتالی بالا ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی یانه‌كاندا سه‌پاندووه‌ ئاره‌زوو ده‌كات هه‌مان سیناریۆ له‌ جامی ئیتالیاش بنوێنی، له‌ وه‌رزی رابردووش بووه‌ پاله‌وانی جامه‌كه‌ له‌سه‌ر پشكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان یاریه‌كه‌ی ڵی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی چوارگۆلی بێ وه‌لام، به‌لام ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی ئیتالی جیاوازتر له‌ سالانی رابردوو ده‌بینریت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كان له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، یاریزانی لاوو ئاستبه‌رز به‌شداری پێده‌كه‌ن.

 

كاوه‌ ئیسماعیل - هەولێر