تشرینی یەکەم 21, 2020

كاوە ئیبراهیم: گۆڵپارێز نەك نیوەی تیپە، بەڵكو تیپێكی تەواوە

ڕاهێنەری گۆڵپارێزان كاوە ئیبراهیم لە دایكبووی ساڵی 1971ـی گەڕەكی عارەبانی شاری هەولێر كە ئەزموونێكی دوور و درێژی هەیە لەو بوارەدا و لە چەندین یانەی ناوەوە و دەرەوەی كوردستاندا وەك یاریزان و ڕاهێنەر ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە و مێژوویەكی پڕ لە سەروەری بۆ خۆی و شارەكە تۆمار كردوە و باس لە ڕۆڵی راهێنەری گۆڵپارێزان دەكات و سەرەتا دەڵێ: ناتوانین بڵیین گۆڵپارێز نیوەی تیپە وەك زۆر لە وەرزشوان باسی لێوە دەكەن، بەڵكو گەڵپارێز تیپێكی تەواوە، ڕاهێنەریش ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە ئاست بەرزی ئەو گۆڵپارێزە، بەداخەوە دەڵێم زۆربەی یانەكانی كوردستان وەك پێویست بایەخ و گرنگی بە ڕاهێنەری گۆڵپارێزان نادەن لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاواندا ئەوەش گرفتێكی زۆر گەورەیە، بۆیە دەبینین گۆڵپارێزی زۆربەی زۆری یانەكان ئاستیان لاوازە و كەمووكوڕییان هەیە، بۆیە دەبێ هەموو یانەكان ئەو مەسەلەیە بەهەند وەربگرن و بایەخێمی تەواوی پێ بدەن.  

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler