کانونی دووەم 18, 2019

یوونس سمایل مامە راهێنەری توانای جه‌سته‌یی دوو پێشنیاری بۆ وه‌رزشوانان هه‌یه‌

 یوونس مامه‌ كه‌ پێشتر داهێنانی له‌ چه‌ندان ئامێری وه‌رزشی كردووه‌ و له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دووجۆرە یاری هەن به‌ ئاسانترین رێگه‌ ماسولكه‌ی ده‌ستت به‌هێز ده‌كه‌ن، یەکەمیان یاری سپرینگ بۆبەهێزکردنی ماسولکەی دەست، دووەمینیش یاری تۆپ بۆبەهێزکردنی پەنجەی دەست.
یونس سمایل مامەی داهێنەر دەڵێت: وەرزشوانێکی زۆر ئەم دوویارییە (یاری ـ سپرینگ) و (یاری ـ تۆپ) بەیەك یاری سه‌یر ده‌كه‌ن و بەیەك یاری دادەنێن، بەڵام لەراستیدا یەك یاری نییە و جیاوازیەکی زۆر له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌.
یوونس مامه‌ ده‌ڵێت: یاری سپرینگ بۆ بەهێزکردنی ماسولکەی دەست بەکاردە هێندرێت، هەروەها یاری (تۆپیش) بۆبەهێزکردنی پەنجەی دەست بەکار دەهێندرێت، ئەم دوویاریە جیاوازە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو وەرزشکارانەی کە یاری کۆنفۆ و جیمناستیك و وەهەوەها بۆ یاری تێنس و یاری تۆپی باسكه‌ و سوودێکی زۆریشی هەیە بۆ ئەو مرۆڤانەی کە رۆژانە ئیشوکاری خۆیان پێدەکەن بۆبەهێزکردنی دەستوپەنجەکانیا لە کاتی کاری رۆژانەیان.
ئه‌م داهێنه‌ره‌ وه‌رزشییه‌ ده‌شڵێت: به‌هێزكردنی ماسولكه‌ی ده‌ست له‌ رێگه‌ی ئه‌م دوو یارییه‌ سوودی بۆ كاری دیكه‌ی رۆژانه‌مان هه‌یه‌ وه‌كو (کاری دارتاش، سەرتراشین و به‌رگدوورین و کاری کرێکاری .. هتد، بەڵام بەکارهێنانی ئەم دوویارییە نابێ زۆرلەرادە بەدەر بەکاری بهێنین، چونکە لەبەرئەوەی دەمارەکانی جەستەی مێشك زۆر ماندوودەکات، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی دەست لەرزۆك دەکات تووشی دەست لەرزینت دەکات.
یوونس سمایل مامە شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌م دوو یارییه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی تووشی هیچ گرفتێك نه‌بین پێویسته‌ سه‌ره‌تا (1٠)ـ جار یاری پێ بكه‌ین، پاشان پێنج خولەك پشوو وه‌ربگرین، جاری دووه‌م بیكه‌ینه‌ 8 جار دیسان پێنج خولەك پشوو، جاری سێیه‌م 6 جار یاری پێبكه‌ین و كۆتایی پێ بهێنین.

© 2017 Hawler