کانونی دووەم 28, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

لیڤەرپوول -تۆتنهام: گەشتێكی گرینگ یان گەیشتن بە ئامانج؟

یەك لە قورسترین یارییەكانی پریمەر لیگ، یارییە كلاسیكییەكە بە دوو گوڵی جوانی وەرزەكە (گۆڵی وانایاما و گۆڵی دووەمی محەمەد سەڵاح)، یارییەك بە ناوبژیوانییەكی قسەهەڵگر لە بڕیارێك بۆ بڕیارێكی دیكە.. و لە كۆتاییشدا ئەنجامەكەی یەكسان و ڕكابەری بۆ پلەی چوارەمی گەرموگوڕ ڕاگرت. لە گەڵ هەموو ئەوانەدا یارییەكەی لیڤەرپول و تۆتنهایم خاڵێكی جەوهەری تێدابوو، ئەوەی كە هیچكامیان شایستەی سێ خاڵەكە نەبوون، هەرچەند هەر دوو یانە یارییەكی پڕ لە چێژیان پێشكەش كرد، بەڵام شایستەی بردنەوەی پریمەرلیگ نین. لیڤەرپول لە گێمی یەكەمدا دەسەڵاتداری یاریگەكە بوو و لە گێمی دووهەمدا ئاستی بە تەواوی داشكا و پاسێكی گەورەی لەبەردەم گۆڵەكەیدا پارك كرد و تۆتنهایمی قۆڵبەستكراوی گێمی یەكەم، لە گێمی دووەم وەخۆی هاتەوە و توانی بە دوو لێدانی سزا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە، هەرچەند لێدانە سزاكان قسەی زۆریان لەسەرە

.
پێكهاتەی دوو یانەكە، ڕوانگەی چنینی یاریزانان لە لایەن كلۆپ و پۆچتنیۆ بوو. تۆتنهایم بەو یازدە یاریزانەی كە بەرامبەر بە مانچستەر سیتی یاری كردبوو، بەو جیاوازییە كە بامیدێل دەیڵی ئەلی، بۆ لای چەپ و ئەریكسۆن لە لای ڕاستەوە بۆ ناوەڕاست و دوای هەری كین چوبوو. لە كاتێكدا لیڤەرپولییەكان بە دوو گۆرانكاری لەچاو یاری پێشوویان هاتنە ناویاریگاوە. واتە ویرجیل ڤان دایك و ترنت ئەلكساندر ئەرنۆڵد لەسەرەتاوە یاریانكرد. لەڕاستیدا لیڤەرپوول لە 98 گۆڕانكاری لە بیست و پێنج یاریدا ڕیكۆردی 86 گۆرانكاری مانچستەر یونایتد لە وەرزی 10-2009 و 14-2013ـی بەو ژمارە یارییانە شكاند. تۆتنهایم لەوەندە یارییەدا 36 جاركەمتر گۆڕانكاری هەبووە. پێش ئەو یارییە دوو یاریزانی لیڤەرپوول زیاتر لە 2400 خولەك لە هەموو ڕكابەرییەكاندا یاریان كردبوو، لەكاتێكدا شەش یاریزانی تۆتنهایم ئەو ڕێكۆردەیان تۆمار كردبوو. هەرچەند وانایاما دووهەم یاریزانی گۆرانكارییەكەی تۆتنهایم بوو كە دوای سیسۆكۆ بەرانبەر بە هادرزفیلد گۆڵی تۆماركرد.

گۆڕانكارییەكان كلۆپ
زۆر كەس پرسیاری ئەوەی بۆ دێتەپێش، كە ئایا ئەم هەموو جێگۆڕكێ و گۆڕانكارییە لە لیڤەرپولدا ئەرێنی بوو؟ یان بۆچی كلۆپ ئەم هەموو گۆڕانكارییە لە پێكهاتەی سەرەكیدا دەكات؟
بە ڕامبوونی فرمینهۆ، سادیۆ مانێ و سەڵاح كە لە گێمی یەكەمدا ئاگریان كردبۆوە، كلۆپ ڕووی لەو گۆڕانكارییە كرد. ئەو جۆل ماتیپی لە خولەكی 78 لە جیاتی میلنر ناردە ناو یاریگا و وانایاما دوای دوو خولەك گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد. متمانەبەخۆبوونی تۆتنهام زیاتر بوو و لیڤەرپول زیاتر خرایە ژێر پاڵەپەستۆوە. لیڤەرپولییەكان مافی خۆیان بوو دوای یارییەكە هەمەجۆرە هێرش بكەنە سەر ناوبژیوان. ماس كە لە ڕاگەیاندنی لێدانی سزای یەكەم ڕای یاریدەدەرەكەی لە ئۆفسایدبوونی هەری كین وەرنەگرت و دووهەم لێدانی سزاشی بە هەڵبڕینی ئاڵای دەست یاریدەدرەكە هەژماركرد. واتە دوو دیاری لێدانی سزای ناوبژیوانان بۆ تۆتنهایم. ئەویش ڕێك لەبەرچاوی هاندەرە بەگڕوتینەكانی لیڤەرپول، دووهەم لێدانی سزا لە خولەكی 95 دژ بە لیڤەرپولییەكان. لێدانی یەكەم ئۆفساید و لێدانی دووهەمیش بە خۆهاویشتنێكی تۆتنهایمییەكان

.
لە یارییەكەی نێوان لیڤەرپول و تۆتنهامدا، گۆڵەكەی محەمەد سەڵاح لە خولەكی 91، هەندێ گۆڵی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی یانەی بارسێلۆنامان بیر دێنێتەوەوە كە چەند یاریزانی هێڵی بەرگری دەبڕێت و دوایین لێدانی دەچێتە ناو گۆڵەكەوە. سەڵاح ژمارەی گۆڵەكانی ئەمساڵی گەیاندە 21 گۆڵ، زیاتر لە هەموو یاریزانەكانی لیڤەرپول بە بیست یاریدا، بەڵام لیڤەرپوول، لیڤەرپوول بوو و بەڵام هەر سێ هەلی كردنەوەی گۆڵەكایان لەلایەن تۆتنهایمییەكان سەبارەت بە ئاستنزمی یاریزانی هێڵی بەرگری سورپۆشەكانەوە بوو: یەكەم لێدانی سزا سەبارەت بە لەدەستدانی تۆپ لەلایەن دێژان لارون، ئێمرێ جان بوو بە هۆی لێدانی گۆڵە جوانەكەی وانایاما و لە كۆتاییشدا ڤان دایك بیانووی لێدانی دووهەم لێدانی سزا بوو.

فیكەی كۆتایی و نادادپەروەری ناوبژیوان
چارەنووسی كۆتایی ئەو لێدانەی هاری كین بوو كە بە پێشەوانەی یەكەم لێدانی سزا زۆر بە جوانی ئاراستەی گۆڵی لیڤەرپولی كرد. ئەو كە یەكەم لێدانی بە لۆریس كاریۆس دۆرابوو، ئەوجارە بە لێدانێكی جوان سەدەمین گۆڵی خۆی لە پریمەر لیگدا لێدا، هەرچەند یارییەكە بە شێوەیكی دراماتیك بۆ لیڤەرپولییەكان كۆتایی هات. ڕێك ئەو كاتەی یاریزانانی لیڤەرپول هێرشیان بردە سەر ناوبژوان، پۆچتنیۆ زووتر لەوان ناوبژیوانەكەی گرتەباوەش. كاتێك فیكەی كۆتایی لێدرا، تۆتنهایمییەكان كە لە ماوەی بیستوسێ جارچوونی پێشوویان بۆ ئەنفیلد و لە 69 خاڵ تەنیا پێنج خاڵیان بەدەستهێنابوو، تەنیا پێدەكەنین، بێ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە لە ماوەی حەفت ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵی 2011ەوە كە بە دوو گۆڵ لە لیڤەرپولیان بردبۆوە، تامی بردنەوەیان نەچێشتۆتەوە. فیكەی كۆتایی كە لێدرا، لیڤەرپولییەكان تەنیا خەم و خەفەتیان بۆ مایەوە. یارییەكە كە كۆتایی هات، سێ خاڵی لیڤەرپولییەكان بە نادادپەروەری ناوبژوان بۆ تاكە خاڵێك كەم كرابۆوە. كە فیكەی كۆتایی لێدرا، كلۆپ و لیڤەرپوول ئێمەیان وەبیر كوین كیگان و تیمەكانی هێنایەوە.

 

محەمەد شەهدی- هەولێر

© 2017 Hawler