کانونی یەکەم 11, 2018

له‌ خولی نایابی تۆپی پێی عێڕاق سبه‌ی هه‌ولێر له‌ شاری به‌غدا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی حدود‌

له‌ گه‌ڕی یازده‌یه‌‌‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێڕاق، سبه‌ی له‌شاری به‌غدا یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی حدوود ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كه‌ له‌ كات 2:00 له‌ یاریگه‌ی تاجی ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ردوو یانه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا 6 یارییان له‌ خولی نایابی عێڕاق به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌ولێر نه‌دۆڕاوه‌، دوایین جار هه‌ر دوو یانه‌ له‌ ساڵی 2016 به‌یه‌كه‌وه‌ یاریان كردووه‌ و یه‌كسان بوون، هه‌ولێر له‌ دوایین یاریی خۆیدا له‌گه‌ڵ سه‌ماوه‌ دۆڕا، یانه‌ی حدوودیش له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیوانییه‌ به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون.

هه‌ولێر ڕووبه‌ڕوی حدوود ده‌بێته‌وه‌
سبه‌ی له‌ گه‌ڕی یازده‌‌یه‌می خولی تۆپی پێی نایابی عێراق، یانەی هه‌ولێر له‌ شاری به‌غدا‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی حدوود له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئەو یانەیە، هه‌ولێر له‌10 گه‌ڕی ڕابردوودا به‌ سه‌ركردایه‌تی (عیماد عۆده‌)ی ڕاهێنه‌ر 13 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌ دوای دۆڕانیشی له‌گه‌ڕی ڕابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌ماوه‌ و له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی دابه‌زی بۆ پله‌ی نۆیه‌می یانه‌كان‌، به‌ جۆرێك كه‌ سێ بردنه‌وه‌ و چوار یه‌كسان بوون و سێ دۆڕانی هه‌یه، هه‌ولێر زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ گه‌شتی كردووه‌ و دوای یاری كردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌ماوه‌، یانه‌كه‌ نه‌ گه‌ڕاته‌وه‌ هه‌ولێر و گه‌شتی به‌غدای كرد بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی حدود، سبه‌یش یانه‌كه‌ به‌هیوای بردنه‌وه‌ و سێ خاڵی یارییه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوی حدود ده‌بێته‌وه‌، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌كه‌یش به‌ دڵی هه‌وادارانی یانه‌كه‌نین و به‌ گوته‌ی هانده‌رانیش هۆكاری ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو پێویست له‌ كاتی یارییه‌كاندا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی وه‌كو پێویست ئاماده‌ بكات.
ده‌رباره‌ی یانه‌ی حدوودیش ئه‌و یانه‌یه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌شداره‌ له‌ خولی نایابی عێڕاق و ئه‌م ساڵیش تاكو ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ خانه‌ی هه‌شته‌می گرتووه‌، به‌ جۆرێك‌ له‌ 10 یاریدا له‌ سێ یاری دۆڕاوه‌ و له‌ 4 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و سێ بردنه‌وه‌یشی هه‌یه‌.
هه‌ردوو یانه‌ له‌ پله‌كانی هه‌شته‌م و نۆیه‌من و هه‌مان ژماره‌ی خاڵیان هه‌یه‌ بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كه‌ بۆ هه‌ردوو یانه‌ ئاسان نه‌بێت و تا ڕاده‌یه‌كیش ئاستی هه‌ردوو یانه‌ هاوسه‌نگه‌، هه‌ولێر گه‌ره‌كیه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ سێ خاڵ بگه‌ڕێته‌وه‌ پایته‌ختی كوردستان.
حدوودیش مه‌به‌ستیه‌تی له‌سه‌ر حسابی‌ هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كانی باشتر بكات و هه‌ولێرییه‌كان توشی دووه‌م شكستی له‌سه‌ر یه‌ك بكات و هه‌نگاوی زیاتر له‌ ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بهاوێژێت‌، یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یش له‌ مێژووی خۆیدا به‌سه‌ر هه‌ولێردا تۆمار بكات كه‌ له‌ ڕابردودا و له‌ خولی نایابی عێڕاق هیچ كات له‌ هه‌ولێری نه‌بردۆته‌وه‌.
له‌ دوایین دوو یاری نێونیشیاندا له‌ ساڵی 2015- 2016 له‌ میانی یارییه‌كانی خولی نایابی عێڕاق یانه‌ی هه‌ولێر و حدود له‌ یاریه‌كدا به‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و له‌ یاریه‌كیشدا به‌ گۆلێك وه‌ك هه‌ڤ بوون، له‌ مێژویشدا شه‌ش یاریان كردوه‌ 4 بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و دوو یاریش یه‌كسان بوون، واتا هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حدود نه‌دۆڕاوه‌..
بڕیار بوو دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌م خوله‌كه‌ به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له‌ پاڵه‌وانیه‌تی وڵاتانی ئاسیای 2019 كه‌ له‌ وڵاتی ئیماڕات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 45 بو‌ه‌‌ستێت، به‌ڵام دواتر بڕیاره‌كه‌ گۆڕدراو، تاوه‌كو گه‌ڕی سێزده‌هه‌م یارییه‌كانی خولی نایابی عێڕاق خوله‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئینجا ده‌وه‌ستێت، یانه‌ی هه‌ولێریش دوای یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر حدود، ڕۆژی سێ شه‌ممهی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌هید فڕاسۆ هه‌ریری‌ ڕووبه‌ڕوی یانه‌ی شوڕته‌ ده‌بێته‌وه‌، ئینجا تیپه‌كه‌ له‌ گه‌ڕی سێزده‌هه‌مدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له‌ یاریه‌كی تری به‌هێزدا، میوانداری یانه‌كانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات و دواتر خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌وه‌ستێت.

ڕیزبه‌ندی 10 یانه‌ دوای كۆتایی یارییه‌كانی گه‌ڕی ده‌یه‌م
1- قوه‌ جه‌وییه‌ 9 یاری 22 خاڵ
شوڕته‌ 9 یاری 21 خاڵ 2-
3- زه‌وڕا 10 یاری 21 خاڵ
4- كه‌رخ 10 یاری 21خاڵ
5- نه‌وتی میسان 9 یاری 17 خاڵ
نه‌وت 8 یاری 14 خاڵ 6-
7- نه‌وتی ناوەڕاست 9 یاری 14خاڵ
حدوود 10یاری 13 خاڵ 8-
9- هه‌ولێر 10 یاری 13 خاڵ
10- ته‌ڵه‌به‌ 10 12خاڵ

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler