کانونی یەکەم 11, 2018

ڕیاڵ مەدرید و پێرێز.. فرۆشتنی چەند یاریزانی ناودار

دوای ڕۆیشتنی زینەدین زیدان، ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەست بهێنێت و ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیش ئەوەندەی دیکە قەیرانی بردنەوە و ئاستبەرزی خستە نێوان پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید و ئێستاش پێرێز سەرۆکی یانە خۆی بۆ فرۆشتن و کڕینی چەند یاریزانێک ئامادە کردووە، چونکە ئەگەر وا بچێتە پێش، ناوبراویش جێپێی لەق دەبێت و دەبێ بە دوو دەست کورسییەکەی سەرۆکایەتی ڕادەست بکات.

یەک لەو یاریزانانەی پێرێز ئامادەیە بۆ فرشتی، لوکا مۆدریچی باشترین یاریزای جیهانە.
ڕیاڵ مەدرید خۆی ئامادە دەکات بە پارەیەکی زۆر بەرەوپیری کڕینی چەند یاریزاێکی ئاستبەرز بچێت و هەر بۆیە فلۆرنتینۆ پێرێز لاری لە فرۆشتنی لوکا مۆدریچی کرواتیدا نییە.

مۆدریچی تەمەن 33 ساڵان کە توانیی زنجیرە بردنەوە و ناسناوی باشترین یاریزانی جیهان لە دوو یاریزانی بەناوبانگی وەکوو لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بستێنێت، هاوینی ئەمساڵ لە لایەن یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە هەوڵێکی زۆری بۆ درا، کەچی ئەوکات پێرێز ڕێگەی ڕۆیشتنی پێ نەدا، بەڵام ئەگەری زۆرە دانوستان لە نێوان ئەم دوو یانەیە لەسەر کڕین و فرۆشتنی مۆدریچ دەست پێ بکاتەوە، هەڵبەت بە بڕە پارەیەکی زیاتر.
هەروەها گاریس بێڵی ئەستێرەی ڤێڵزی ڕیاڵ مەدرید یەک لەم یاریزانانەیە کە ڕەنگە بەم زووانە لە ڕیاڵ مەدرید جیا بێتەوە.
گاریس بێڵ، هەرچەند سەرەتای وەرز بە ئاستێکی باش دەرکەوت، بەڵام بەرەبەرە ئاستی دابەزی و پێرێز پێی ناخۆش نابێت ئەم یاریزانەش بفرۆشێت، ئەویش بە یانەیەکی ئینگلیزی. دەنگۆی ئەوە هەیە بەم زووانە گەرت بێڵیش جانتاکەی دەخاتە سەر شان و بۆ یاەیەکی ئینگلیزی یاری دەکات.
بەڵام هەرچەند ئیسکۆ بووەتە یاریزانێکی یەدەگ، بەڵام خاڵێکی 700 ملیۆن دۆلاری لە بۆندەکەیدا هەیە، کە ڕەنگە ئەمەیان گەورەترین بەربەست بێت بۆ ڕۆیشتی ئیسکۆ، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەگەر کێشەکانی لەگەڵ سۆلاری ڕاهێنەر چارەسەر نەبێت، بێ هیچ دوودڵییەك پێرێزیش ناچار بە فرۆشتنی ئەم یاریزانە دەبێ.

 

محەمەد شەهدی- هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 06:21
© 2017 Hawler