کانونی یەکەم 11, 2018

دۆخی لویس سوارێز له‌وه‌ ترسناكتره‌ كه‌ له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا هه‌فته‌ی رابردوو بە فەرمی پێكانی لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌كه‌ی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگه‌یاند، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان دۆخی ئه‌م یاریزانه‌ له‌وه‌ ترسناكتره‌ كه‌ باس كراوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگی دیكه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە هێرشبەری ئۆروگوایی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە چۆکیدا توشی بووە بۆ ماوەی دوو هەفتە ناتوانێت یاری بکات، بەم هۆیەوە سوارێز ناتوانێت به‌شداری 3 یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ لالیگا و چامپیۆنزلیگ بكات.
جیاواز له‌م به‌یاننامه‌ی بارسێلۆنا، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سوارێز پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ چۆكی هه‌یه‌ و له‌ 2016ـه‌وه‌ ئه‌و پێكان و ئازاره‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام خۆی له‌ نه‌شته‌رگه‌ری دزیوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ له‌ ئێستادا ده‌سته‌ی پزیشكی بارسێلۆنا له‌ هه‌وڵێ بڕیاردانن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی سوارێز یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، زۆرینه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ری و پشوودان بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ئه‌و ئازاره‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بنبڕ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ هێرشبه‌رێك بۆ شوێنه‌كه‌ی سوارێز بگوازێته‌وه‌.
لەلایەکی دیکەوە بێجگە لە لویس سوارێز، ئارسەر مێلۆی ناوەڕاستکاری برازیلیش پێکانی هەیە و هه‌ریه‌كه‌ له‌ رافینها و سێرجی رۆبێرتۆ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دووخراونه‌ته‌وه‌ و لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکه‌ن.

© 2017 Hawler