ئەیلول 30, 2020

رابیۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزانی بارسێلۆنا

زۆرینه‌ی میدیاكانی فره‌نسا و ئیسپانیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ئه‌دریان رابیۆ ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به‌ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن.

پێگه‌ی هه‌واڵی لكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌دریان رابیۆ گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ (كڵۆدیا گارسیا) به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌دریان رابیۆ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی و بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ بارسێلۆنا ده‌بێـته‌ جێنشینی ئه‌ندرێس ئینیێستا.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌دریان رابیۆ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پێكهاته‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان په‌راوێز خراوه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌و یاریزانه‌ ئاماده‌كاری بۆ جێهێشتنی یانه‌ی پی ئێس جی ده‌كات.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ئه‌دریان رابیۆ له‌ مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو به‌ فه‌رمی رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و هه‌موو ده‌رگایه‌كانیشی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ڕووی یانه‌ فره‌نساییه‌كه‌ داخستووه‌.
ئه‌دریان رابیۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێگه‌یشتووه‌، رابیۆ له‌ 161 یاری، 14 گۆڵ و 14 ئاسیستی بۆ پاریس سانجێرمان كردووه‌.

© 2017 Hawler