کانونی دووەم 28, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

نەهامەتی، بەرۆكی عوسمان دیمبلی گرتووە، یان پارەدان هۆكاری پێكانەكەیەتی؟

عوسمان دیمبلی كڕیارە گرانبەهاكەی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە ئاستێكی بەرچاو و باش پێشكەش بكات، هەڵبەت بەهۆی پێكانەكانییەوە، هەرچەند دوو ڕۆژێك دەبێ بۆ مەشق و ڕاهێنانی ناو تیمەكەی گەڕاوەتەوە.

عوسمان دیمبلی ئەستێرەی تەمەن 20 ساڵانە فەڕەنسییەكەی بارسێلۆنا لە هاوینی پاردا بە بۆندێكی 105 ملیۆن یۆرۆیی درێسی كەتەلۆنییەكانی پۆشی. ئەو دوای قۆناغێكی پڕ لە شۆڕش لە دۆرتمۆند و نەچوون بۆ ناو مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی، توانی ڕەزامەندی ڕۆیشتن لەو یانەیە وەربگرێ و ئێستە یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.
عوسمان تەنیا دوای سێ یاری بۆ بارسێلۆنا و لە یاری بەرانبەر بە یانەی خیتافی تووشی پێكانێكی قورس بوو و بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریكردن بۆ یانەكەی دووركەوتەوە. لە سەرەتای مانگی ڕابردوو بۆ پێكهاتەی یانەكەی گەڕایەوە و ڕێك دوای دە ڕۆژ دووبارە تووشی پێكان بووەوە. بەڵام ئایا دیمبڵی دوعای نابەخێری لێ كراوە، یان خوای دۆرتمۆندییەكانی گرتوویەتی، یان پارە تووشی پێكانی كردووە؟
دیمبلی بە هۆی ئەو دوو پێكانە تا ئێستە نەیتوانیوە بە ڕێژەی پەنجەكانی دوو دەست بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری بكات و ئەگەر دوای گەڕانەوەی ئەمجارەی تا كۆتایی وەرز تووشی پێكان نەبێتەوە، ناگاتە 25 یاری فەرمی بۆ ئەوەی دۆرتمۆند لە یەكەم ساڵی لە ئامادەبوونی ناوبراو لە بارسێلۆنادا نەتوانێ پێنج ملیۆن یۆرۆ لە یانە كەتەلۆنییەكە وەربگرێت، ئەو بڕە پارەیەیەی گەرەنتی كراوە.

هۆكاری نەهامەتییەكانی دیمبلی لە چیدایە؟
 یەكەم خاڵ كە دەكرێ باسی یكەین بۆ ڕاهێنانە پچڕپچڕەكانی دەگەڕێتەوە. ئەو بە هۆی ئەو شۆڕشە جیابوونەوەیەی كردی، نەیتوانی بە باشی مەشق و ڕاهێنانەكانی بكات و بە جەستەیەكی نیوچە ئامادەی ڕێگەی بارسێلۆنای گرتەبەر.
دووهەم خاڵ بۆ نەبوونی پوختەیی دیمبلی لە بڕیارەكانی دەگەڕێتەوە. بە پێی ڕاگەیانراوی تیمی پزیشكی بارسێلۆنا، دیمبلی لە كاتێكدا بەرانبەر یانەی خیتافی یاری كرد، كە پێكانێكی سووكی لە ڕانیدا هەبوو، بەڵام ئەو بایەتەی شاردبۆوە بۆ ئەوەی یاری بكات و تاوانێكی قورسیشی دایەوە. ڤالڤۆردێ لە پرێسكۆنفرانسێكدا ئەو بابەتەی پشتڕاست كردەوە.
سێیەم خاڵ دەكرێ ئاماژە بكەین بەو پاڵەپەستۆ هزریەیە كە لەسەر عوسمان دیمبلێیە. ناوبراو دەیهەوێ بە هەموو كەسی بسەلمێنێ ئەو بڕە پارەیەی پێ دراوە وەكوو شیری دایكی لێ خەڵاڵە، چونكە ئاست و توانای ئەو بڕە پارەیە دێنێت و دەیهەوێ بەقەدەر ئەو پارەیەی لێی خەرج كراوە، یاری بۆ یانەكەی بكات، ئەویش لە یانەیەك كە مێسی، سوارێز، ئەلكاسێر و لەو دواییەشدا كۆتینهۆی بەڕازیلی یاری تیادا دەكەن.
پاڵەپەستۆی 105 ملیۆن یۆرۆ كاریگەری بەرچاو و قورسی لەسەر عوسمان دیمبلی داناوە و دەبێ لە چەند یاری داهاتووی یانەكەیدا چاوەڕوانی درەوشانەوەی بین بۆ ئەوەی پارەكەی زیاتر حەڵاڵ بكات.

© 2017 Hawler