ئەیلول 30, 2020

سكای سپۆرت، ناوی براوەی خەڵاتی تۆپی زێرینی 2018ـی ئاشكرا كرد

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

سكای سپۆرت، ناوی براوەی خەڵاتی تۆپی زێرینی ئاشكرا كرد
راپۆرتە مێدیاییەكانی ئیتاڵیا، ناوی براوەی خەڵاتی تۆپی زێرینیان بۆ ساڵی 2018 ئاشكرا كرد و مێدیایەكی ئەو وڵاتە دەڵێ لۆكا مۆدریچ ئەو ناسناوە دەباتەوە.
تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی، بڵاوی كردووەتەوە، كە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، یاریزانی لۆكا مۆدریچ وەك باشترین یاریزان و وەرگری خەڵاتی تۆپی زێڕین دیاری دەكا، ڕۆژی دووشەممەیش لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئامادە دەبێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە. هەروەها ئاشكرا كراوە، رۆناڵدۆ پلەی دووەمی بە دەست هێناوە و دوای ئەویش ئەنتوانی گریزمان دێت. مێدیاكە ئاماژەی بەوە كردووە، تەنێ براوەی خەڵاتەكە ئامادە دەبێ، كە لۆكا مۆدریچە، بۆیە دۆن ناچێتە پاریس.
تۆڕی مێدیای بەڕازیلی بڵاوی كردووەتەوە، كە مارتا جارێكی تر خەڵاتی باشترین كچە یاریزان دەباتەوە.
هەروەها كیلیان ئمباپێ، خەڵاتی باشترین بەهرەوەری لاو وەردەگرێت.
بۆ بیرهێنانەوە، مۆردیچ پێشتریش خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی لەلایەن فیفاوە وەرگرتبوو.

نهێنیی تازە لە بارەی هۆكاری نەمانی ئیبراهیمۆڤیچ لە بەرشلۆنە
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، نهێنیی تازەی لە بارەی هۆكاری نەمانی لە یانەی بەرشلۆنە ئاشكرا كرد، كە 28ـی ئۆگێستی 2010 یانەكەی بەرەو میلان جێ هێشت. ئیبرا دەڵێ: كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی ئەو كاتەی بەرشلۆنە كرد، ئەو باش و راستگۆ بوو، ئەو پێی وتم كە گواردیۆلا پێی وتم دەیەوێ بتفرۆشین بە هەر نرخێك بێ.
ئیبرا، وتیشی: پێی وتم كە دەكرێ یانەیەك هەڵبژێرم كە خۆم بمەوێ، منیش پێم وت ئارەزووی رۆشتنم نییە.
وتیشی: لێیان پرسیم مانچستەر سیتی بژاردەیەكی چۆنە؟ منیش وتم بە هیچ جۆرێك جێی بایەخم نییە. دواتر بێ ئاگەیی من، رازی بوون كە بەو یانەیەم بفرۆشن و بەهاكەی لە بۆندی میلان گەورەتر بوو، دوای چەند دانیشتنێك پێم وتن یانەیەك كە بۆ من گرینگ بێ، ریاڵ مەدریدە، بەڵام رۆسێل یەكسەر پێی وتم ئەمە روو نادات، لەم بارەدا دەكرێ بمێنیتەوە، ئەوەی دەتەوێ لەگەڵ گواردیۆلا ئەنجامی بدە، بەڵام نەچیتە ریاڵ مەدرید.

ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی چارەسەرێكی نموونەییە بۆ بەرشلۆنە
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، بیر لەوە دەكاتەوە بۆند لەگەڵ یاریزانی بەلژیكی ڤیسێنت كۆمپانی واژۆ بكا، كە ناوبراو لە ریزەكانی مانچستەر سیتدایە، ئەوەیش بۆ پتەوتركردنی هێڵی بەرگریی یانەكەی، دوای پێكانی هەریەك لە یاریزانانی ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسی و تۆماس فێرمالینی بەلژیكی.رۆژنامەی میڕەڕی بریتانی بڵاوی كردووەتەوە، كە لە مێدیا ئیسپانییەكانەوە زانراوە، بەرشلۆنە بە وردی بیری لەوە كردووەتەوە، لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بە شێوەی خواستن بۆند لەگەڵ كۆمپانیدا واژۆ بكات.
هاوكات بەرشلۆنە، چاودێریی یاریزانانی سڕبی برانسیلاڤ ئیڤانۆڤیچی بەرگریكاری یانەی زینت دەكات، تا بیباتە ریزەكانییەوە.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler