کانونی یەکەم 11, 2018

كاتی به‌ڕێوه‌ چوونی خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی كوردستان دیاری كرا

به‌به‌شداری 34 یانه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یانه‌كان به‌سه‌ر پێنج كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكران و به‌ پێی ناوچه‌ی جوگرافی یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌م وه‌رزه‌ خوله‌كه‌ به‌شێوازێكی جیاوازتر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌ قۆناخی یه‌كه‌م 24 یانه‌ سه‌رده‌كه‌ون، له‌ قۆناخی دووه‌م ناسنامه‌ی یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كان ئاشكرا ده‌بن، 13 یانه‌یش داده‌به‌زن بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ سێیه‌كان.

خوله‌كه‌ دوو مانگی دیكه‌ ده‌ست پێده‌كات
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و نوێنه‌ری یانه‌ پله‌ دووه‌كان دواتر تیروپشكی خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 ئه‌نجامدرا، قۆناخی یه‌كه‌م پاڵاوتن ده‌بێت و له‌ كۆی 34 یانه‌ 24 ده‌گاته‌ قۆناخی داهاتوو، دواتر خوله‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات و تیروپشك بۆ ئه‌و 24 یانه‌یه‌ ده‌كرێت و دوو یانه‌ ده‌گه‌نه‌ پله‌ یه‌كه‌كان و 3یانه‌یش له‌گه‌ڵ یانه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م داده‌به‌زن بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ سێیه‌كان، بڕیاریشدرا خوله‌كه‌ به‌ به‌شداری (34) یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ بچێت.2019/1/28 له‌ رێكه‌وتی
له‌ پارێزگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك (17) یانه‌ به‌شدارن به‌سه‌ر سێ گرووپ دابه‌شكراون
گرووپی یه‌كه‌م: (به‌رده‌ڕه‌ش، ئه‌كاد، میدیا، شه‌قڵاوه‌، تەقتەق و ره‌واندووز)
گرووپی دووه‌م: (بروسك، هێرش، جیهان، چۆمان، خه‌بات و پێشكه‌وتن)
گرووپی سێیه‌م: (زانكۆی جیهان، سێمێڵ، سنوور، مه‌خموور و نیشتیمان)
له‌ پارێزگه‌ی سلێمانی (12) یانه‌ به‌شدارن به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون
گرووپی یه‌كه‌م: (بازیان، ده‌روازه‌، سیروانی شاره‌زوور، په‌یام، پیره‌مه‌گروون و دووكان)
گرووپی دووه‌م: (رانیه‌، سه‌رچنار، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ، به‌ختیاری و پێنجوێن)
گرووپی پارێزگه‌ی كه‌ركووك: (هاوكاری دووز، بابه‌گوڕگوڕ، شۆریجه‌، پێشه‌وا و كه‌یوان)

خولەكە بە شێوەیەكی جیاواز لە وەرزەكانی رابردوو بەڕێوە دەچێ
خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 له‌ رێكه‌وتی 2019/1/28 به‌ به‌شداری (34) یانه‌ ده‌ست پێده‌كات و به‌سه‌ر شه‌ش گرووپ دابه‌شكراون::
گرووپی كه‌ركووك له‌ پێنج یانه‌ پێك دێت، یه‌ك یانه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت و دوو یانه‌یش بۆ ریزی یانه‌ پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن
 گرووپی هه‌ولێر و دهۆك له‌ (17) یانه‌ پێك دێت، چوار یانه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون و شه‌ش یانه‌یش بۆ ریزی یانه‌ پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن
 گرووپی سلێمانی له‌ (12) یانه‌ پێك دێت، سێ یانه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت و چوار یانه‌یش بۆ ریزی یانه‌ پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن.
 قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان، به‌ شێوازی ده‌رچوون به‌ دوو دۆڕان به‌رێوه‌ ده‌چێت.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانی خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 ده‌توانن دوو یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهێنه‌ ریزه‌كانیان، به‌ مه‌رجێك یه‌ك یاریزان له‌ نێو یاریگه‌ بێت.
 وه‌رزی داهاتوو 2019/2020 ژماره‌ی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان (24) یانه‌ ده‌بێت.

یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت
    كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر و دهۆك/ گروپی یه‌كه‌م
ئه‌كاد × میدیا   یاریگه‌ی ئه‌كاد
شه‌قڵاوه‌ × ڕه‌واندز  یاریگه‌ی شه‌قڵاوه‌
یانه‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش و ته‌قته‌ق چاوه‌ڕوان ده‌بن
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر و دهۆك/ گروپی دووه‌م
هێرش × جیهان  یاریگه‌ی هێرش
چۆمان × خه‌بات  یاریگه‌ی چۆمان
یانه‌كانی پێشكه‌وتن و بروسك چاوه‌ڕوان ده‌بن
كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی/ گروپی یه‌كه‌م
ده‌روازه‌ × سیروانی شاره‌زوور  یاریگه‌ی ده‌روازه‌
په‌یام × پیره‌مه‌گرون یاریگه‌ی په‌یام
یانه‌كانی بازیان و دۆكان چاوه‌ڕوان ده‌بن
كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی/ گروپی دووه‌م
سه‌رچنار × قه‌ڵادزێ  یاریگه‌ی سه‌رچنار
چه‌مچه‌ماڵ × به‌ختیاری  یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
یانه‌كانی ڕانیه‌ و پێنجوین چاوه‌ڕوان ده‌بن
كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ركووك
هاوكاریی دووز × بابه‌گورگوڕ یاریگه‌ی هاوكاری
شۆڕیجه‌ × پێشه‌وا  یاریگه‌ی شۆڕیجه‌
یانه‌ی كه‌یوان چاوه‌ڕوان ده‌بێت

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler