کانونی دووەم 28, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

مێسی باسی بارودۆخی ریال مه‌درید رۆیشتنی نێیمار ده‌كات

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، له‌ دیمانه‌یه‌كدائاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سانجێرمان گه‌وره‌ترین سه‌رسه‌ختی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌بن.
مێسی له‌ به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووسیدا باسی ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت: ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌زموونی ده‌توانێت هاوشانی بایرن میونشن كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بكه‌ن.
مێسی گوتیشی: بارودۆخی ئێستای ریال مه‌درید كاتییه‌، چونكه‌ یانه‌كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی باش و راهێنه‌رێكی به‌توانایه

‌.
له‌ باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌ چامپیۆنزلیگ مێسی گوتی: بێگومان یارییه‌كی به‌هێز چاوه‌ڕێمان ده‌كات، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت ئێستا مانچێسته‌ر سیتی باشترین یانه‌ی ئینگلیزییه‌. له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی له‌ نێوان ئه‌و و كریستیانۆدا نییه‌، ده‌شڵێت: ئێمه‌ ته‌نیا له‌ كاتی مه‌راسیم و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان یه‌كتر ده‌بینین، به‌ڵام له‌كاتی یه‌كتربینین رێزێكی زۆر له‌یه‌كتر ده‌نێین، راسته‌ له‌ ڕووی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان لاوازه‌، به‌ڵام هه‌رگیز ركابه‌ری یه‌كتر ناكه‌ین و په‌یوه‌ندیمان له‌وپه‌ڕی باشیدایه

‌.
له‌ باره‌ی رۆیشتنی نێیمار بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، لیۆ مێسی گوتی: له‌گه‌ڵ ماڵئاواییكردنی نێیمار له‌ بارسێلۆنا، شێوازی یاریكردنی ئێمه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، له‌ڕووی هێرشبه‌ره‌وه‌ لاواز بووین، به‌ڵام له‌ڕووی به‌رگرییه‌وه‌ به‌هێزتربووین و پێكهاته‌كه‌مان باشتر رێكخرایه‌وه‌.

© 2017 Hawler