کانونی یەکەم 11, 2018

ڕیزبه‌ندیی یانه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان و ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ ده‌خاته‌ ڕوو

له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ یه‌كسان بوو و پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبەندیی یانه‌كان كرد، له‌م گه‌ڕەدا ته‌نیا دوو یانه‌كه‌ی پیرمام كه‌ ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرن، سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تر به‌ یه‌كسان بوون كۆتاییان هات و (ئامانج ئه‌كره‌م)ـیش لە یانەی ئاكرێ، یه‌كه‌م هاتریكی له‌م وه‌رزەدا‌ تۆمار كرد و ڕاهێنه‌ری شێروانه‌یش یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزەیە كە‌ واز له‌ پۆسته‌كه‌ی دەهێنێ.

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه
له‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێشه‌نگی یانه‌كانی خوله‌كه‌ ڕوویكرده‌ شاری دهۆك و له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ به‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، به‌مه‌یش پێشمه‌رگه‌ هه‌ر له‌ پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه‌، یانه‌ی ئاراراتیش ڕكه‌به‌ری پێشه‌نگی یانه‌كانی به‌هێزتر كرد و به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ندرێن خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 10 خاڵ و له‌گه‌ڵ دهۆك و پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا 1 خاڵ جیاوازیان هه‌یه‌، گۆڵه‌كانی ئارارات هه‌ر یه‌ك (جانلوكا سیلڤا) ـی به‌ڕازیلی و مەحموود محەممەد تۆمار كران و گۆڵه‌كه‌ی هه‌ندرێنیش (ماجد ڕاشد) تۆماریكرد، له‌شاری سلێمانیش هه‌ردوو یانه‌ی نه‌رۆز و زاخۆ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ یارییه‌كی پڕ گۆڵیشدا له‌شاری كه‌ركووك هه‌ردوو یانه‌ی گازی باكور و ئاكرێ به‌سێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌و یاریه‌دا ئامانج ئه‌كره‌م له‌ یانه‌ی ئاكرێ هاتریكی تۆمار كرد و لێدانێكی سزایشی له‌ ده‌ستدا، له‌ كلاسیكۆی كوردستانیشدا هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و هه‌ولێر به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و یانه‌ی دهۆك به‌ 11 خاڵ پارێزگاری له‌ پله‌ی دووه‌م كرد، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و له‌ سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له‌ شێروانه‌ی برده‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌ ڕكه‌به‌ری پێشه‌نگی یانه‌كاندا، له‌ دوا یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و برایه‌تی به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون له‌و یارییه‌ی كه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌ چوو زیاتر له‌ 7 هه‌زار كه‌س له‌ یاریگه‌ ئاماده‌ بوون.‌

 ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دوای كۆتایی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م
ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان
1- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 5 یاری 11 خاڵ
 2- دهۆك 5 یاری 11 خاڵ 2-
 3- ئارارات 5 یاری 10 خاڵ
 4- پێشمه‌رگه‌ی هەولێر 5 یاری 10خاڵ
 5- هه‌ولێر 5 یاری  7 خاڵ
 گازی باكور 5 یاری 6 خاڵ 6-
 7- ده‌ربه‌ندیخان 5 یاری  6 خاڵ
 زێره‌ڤانی 5 یاری 6 خاڵ 8-
9- نه‌ورۆز 5 یاری  6 خاڵ
10- هه‌ندرێن 5 یاری  6 خاڵ
11- زاخۆ 5 یاری 4 خاڵ
12 – ئاكرێ 5 یاری 4 خاڵ
 13- برایه‌تی‌ 5 یاری  2 خاڵ
14- شێروانه‌ 5 یاری 1خاڵ
خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی داهاتوویش گه‌ڕێكی تری یارییه‌كانی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن و تیایدا له‌ یاریه‌كی به‌هێزدا هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، برایه‌تی میوانداری دهۆك ده‌كات خشته‌ و كات و ڕۆژی یارییه‌كانی تریش له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌‌مدا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری2
ئاكرێ × نه‌ورۆز یاریگه‌ی ئاكرێ
ئارارات × گازی باكوور یاریگه‌ی ئارارات
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی× هه‌ندرێن یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
شێروانه‌ × زێره‌ڤانی‌ یاریگه‌ی شێروانه‌
زاخۆ × ده‌ربه‌ندیخان یاریگه‌ی زاخۆ
برایه‌تی × دهۆك یاریگه‌ی برایه‌تی
سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌ كاتژمێر 2:30 به‌ڕێوه‌ ده‌چن
ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خولی نایابی كوردستان
1- دیار عه‌لی یانه‌ی نه‌ورۆز 3 گۆڵ
2- بارز سه‌رتیپ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3 گۆڵ
3- ئامانج ئه‌كره‌م یانه‌ی ئاكرێ 3 گۆڵ
4- ئیڤان سلێمان یانه‌ی دهۆك 2 گۆڵ
5- عه‌بدوڵڵا كه‌یفی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 2 گۆڵ
6- ئه‌حمه‌د شه‌رشار و ئیبراهیم مهحه‌مه‌د له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 2 گۆڵ

ئاماره‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م
له‌م گه‌ڕه‌دا 13 گۆڵ تۆمار كران كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 1،8 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر به‌ به‌راورد به‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی ڕابردوو، كه‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كان 14 گۆڵ بوو له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر بوون.
له‌م گه‌ڕەدا سێ لێدانی سزا بۆ یانه‌كانی ئارارات و ئاكرێ هه‌ژمار كران و دوو لێدانی سزایان كران به‌ گۆڵ و ئامانج ئه‌كره‌م له‌ دوو لێدانی سز بۆ یانه‌ی ئاكرێ لێدانێكی گۆڵ كرد و لێدانێكیان نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات، یه‌كه‌م هاتریك له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان له‌لایه‌ن (ئامانج ئه‌كره‌م) ـی یاریزانی یانه‌ی ئاكرێ له‌ بەرانبەر یانه‌ی گازی باكوور تۆمار كرا، یانه‌ی دهۆك به‌ تۆماركردنی 7 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ تاكو ئێستا، یانه‌ی ئاكرێیش زۆرترین گۆڵی لێ تۆماركراوه‌ كه‌ 11 گۆڵه‌، یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر زۆرترین یاری یه‌كسان بوون كه‌ 4 یاری له‌ كۆی یاریدا كه‌ ئه‌نجامیانداوه، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر تاكو ئێستا هیچ یارییه‌كیان نه‌دۆڕاندووه‌.

یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ر وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا
دوای ئه‌نجامدانی 5 یاری یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار ته‌نیا 1 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ كۆتای ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه‌، له‌ دواین یاریشدا یانه‌ی شێروانه‌ به‌ گۆڵێك به‌رانبه‌ر به‌ دوو گۆڵ بە پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دۆڕا، یانه‌ گه‌رمیانییه‌كه‌ تا ئێستا 8 گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌ و 3 گۆڵی هه‌یه‌، له‌ وه‌رزی ڕابردوویش دوای دابه‌زینی به‌ بڕیارێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان یانه‌كه‌ له‌ خولی نایاب مایه‌وه‌، به ‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزهوە‌ (سه‌ردار مه‌جید) ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌،ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ره‌ له‌م وه‌رزه‌ واز له‌ پۆسته‌كی بهێنێت.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler