تشرینی دووەم 27, 2020

هۆكاری كڕینی گریزمان، ترسی بارسێلۆنا لە شۆڕشی سپی ڕیاڵ مەدرید

بارسێلۆنا بە كڕینی كۆتینهۆ و عوسمان دیمبلی توانی خێرا جێگەی نێیماری بەڕازیلی پڕ بكاتەوە و بەجۆرێك كە توانی گورزی زستانەی خۆی بوەشێنێ، هەرچەند زۆر كەس لەسەر ئەو باوەرەبوون بە ڕۆیشتنی نێیمار، بارسێلۆنا تووشی گرفت دەبێت، كەچی نەتەنیا لە ئاستی پێشووی دانەبەزیوە، بەڵكوو ئەنجامەكانی ئەمساڵی باشتر لەو كاتەن كە نیێمار كۆمەڵە یاریزانێكی دەبڕی و یان خۆی گۆڵەكەی تۆمار دەكرد، یانیش هەلی بۆ مێسی و سوارێز دەڕەخساند.

دەنگۆی ئەوەی هەیە شۆڕشێكی گەورە لە پێكهاتەی ڕیاڵ مەدریددا دەكرێت و، ئەو شۆڕشە گەورەیە بەدڵی بارسێلۆنا و هاندەرانی نابێت.
هەرچەند دەنگۆی ڕێككەوتنی گریژمان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەیە و بەپێی دەنگۆیەكەوە بێت، هاوینی ئەمساڵ گریژمان ڕێگەی كامپ نیو دەگرێتەبەر، هەرچەند ئەو هەواڵە ڕەتكرایەوە، بەڵام بێشك بلۆگرانا وا بە ئاسانی لەو پرۆسەیە سڵ نابێتەوە و تا كۆتایی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەری فەڕەنسی دەدات.
هەرچەند دوای كڕینی كۆتینهۆ و عوسمان دیمبلی و بوونی یاریزانانی وەكوو مێسی و لویس سوارێز، رەنگە كرینی گریژمان نەختێ بەجێ نەبێ، بەڵام بارسێلۆنا ئامانجی زۆر گەورەی لە مێشك دایە.
دەستەی كارگێڕی و بەڕێوەبەری بارسێلۆنا بە دوو هۆكار بارودخی بازاڕی كڕین و گواستنەوەی یاریزانەكانیان خۆستبووە ژێر چاودێری، یەكیەمیان، توانا و بارودۆخی ئەو یاریزانانە كە لە زستان یان هاوینی ئەمساڵ ئەگەری كڕینیان هەیە و دووهەمیشیان توانا و ئاست و بارودۆخی ئەو یاریزانانەیە كە ڕكابەرەكانی وەكوو ڕیاڵ مەدرید، مان سیتی، پاریس سان جێرمان، مان یونایتد، یۆڤنتوس، بایرن میونشن، چێڵسی هەوڵی كڕینیان دەدات. واتە زانیاری و پلان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەگەرەكانی بەهێزبوونی ڕكابەرەكانی

.
لەچەند حەوتووی ڕابردوودا هەواڵی زۆر لەبارەی كڕینی ئەستێرەكانی وەكوو كۆرتۆڤا یان دێخیا، هازارد، هەری كین و بەرگریكارێكی بەتوانا لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە هەبوو و هەروەها كرینی یاریزان نێیمار لە ساڵی 2019دا، واپێدەچێ فلۆرنتینۆ هەر لە ئێستەوە قۆڵی هیمەتی هەڵماڵیوە بۆ ئەوەی قەرەبووی نەهامەتییەكانی ئەمساڵ بكاتەوە.
لەئەنجامدا، هەرچەند بارسێلۆنا كۆمەڵێك ئەستێرەی ناودار و بەتوانای لە پێكهاتەدا هەیە، بە تایبەت لە هێڵی هێرشبردندا، كەچی هەوڵی كڕینی گریژمان دەدات و وا بە ئاسانیش دەستبەرداری نابێ.، چونكە دەبێ بۆ گواستنەوەی ناوبراو تەنیا سەدملیۆن یۆرۆ بدات، ئەویش لە بازاڕێكدا كە لیڤەرپۆل بۆ ڤەن دایك 85 ملیۆن و سیتی بۆ لاپۆرتێ نزیك بە 70 ملیۆن یۆرۆ خەرج دەكەن.
هەڵبەت نابێ خۆمان لە تەمەنی سوارێز و لیۆ مێسی بدزینەوە و ئەوانیش گەنجێتیان بڕیوە، هەرچەند ئەو دوو یاریزانە جارێ نایانهەوێ گۆڕەپانەكە بۆ كەش جێ بهێڵن، بەڵام كڕینی گریژمان دەتوانێ لە درێژخایەندا گۆچانی دەستی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بێت. ئامانجی دەستەی كارگێڕی بارسێلۆنا درێژخایەن و بەرزەفڕانەیە و هەوڵی ئەوە دەدەن هێڵی هێرشبەر بە ئەستێرەكانی وەكوو مێسی، سوارێز، دیمبلی، كۆتینهۆ و هەڵبەت گریژمان بنیات بنێن بۆ ئەوەی هیچ گەردەلول و بوركانێك دەروەستیان نەیەت

 

محەمەد شەهدی- هەولێر .

© 2017 Hawler