تشرینی دووەم 16, 2018

ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید به‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه‌ یارییه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌كات

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌می چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا ئه‌مشه‌و له‌ كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له‌ چیك ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڤیكتۆریا پلزن، ئه‌م یارییه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سۆلاری وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ چامپیۆنزلیگ.

ریال مه‌درید كێشه‌ی هه‌یه‌
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هیڵی به‌رگری ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه‌ له‌ مه‌ترسی دایه‌، به‌وپێیه‌ی سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه‌ له‌ توانایه‌كانی (مارسێلۆ، ڤاران، ڤایخۆ كارڤاخاڵ) به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بێبه‌شن‌، ئاستخراپی ناچۆ فێرناندێز ناره‌زاییه‌كی زۆری له‌ نێو هانده‌ران و ده‌سته‌ی هونه‌ری ریال مه‌درید لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ كلاسیكۆ خاڵی لاوازی ریال مه‌درید كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 5 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندرا.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له‌ لوكا زێدان و ماریانۆ دیازی نه‌كردووه‌.

سۆلاری یه‌كه‌مین ئه‌زموون تاقی ده‌كاته‌وه‌
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری كاتی یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌ جامی شای ئیسپانیا و لالیگا یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید به‌ سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد، ئه‌مڕۆش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی كاری راهێنه‌رایه‌تی ئه‌زموونێكی نوێ وه‌ك راهێنه‌ری له‌ چامپیۆنزلیگ تاقی ده‌كاته‌وه‌.
پێشتر وه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید له‌ چامپیۆنزلیگ یاری كردووه‌، ئه‌مڕۆش بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی شایانه‌ له‌ مه‌دریده‌وه‌ بۆ وڵاتی چیك گه‌شتی كردووه‌.

"لۆپیتیخی له‌ زێدان باشتره‌"
پێش ده‌ستپێكی ئه‌م یارییه‌، كارڤاخاڵ كه‌ ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دوورخراوه‌ته‌وه‌، له‌ لێدوانێكدا میدیاكانی شۆك كرد كاتێك رایگه‌یاند لۆپیتیخی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و راهێنه‌رانه‌ باشتره‌ كه‌ كاری له‌گه‌ڵ كردووه‌.
ئه‌م قسانه‌ی كارڤاخاڵ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ هاوشانی زینه‌دین زیدان 3 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا لۆپیتیخی خراپترین مێژووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ تۆمار كرد، دواجار له‌ كلاسیكۆ 5 ـ 1 تووشی شكست هات و له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

رامۆس هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، به‌ میدیاكانی راگه‌یاند كه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و جیاواز له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌.
رامۆس سه‌ركرده‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م یارییه‌ قورساییه‌كی گه‌وره‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌رشان، به‌وپێیه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ڤاران، مارسێلۆ و كارڤاخاڵ ناتوانن به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ رامۆس ده‌ڵێت: ئێمه‌ گه‌شبینین به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی خۆمان ده‌توانن شوێنی ئه‌م یاریزانه‌ بگرنه‌وه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و مه‌درید بگه‌ڕێینه‌وه‌.

© 2017 Hawler