تشرینی دووەم 27, 2020

جۆردی ئالبا:
 شكستی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیگانیس شتێكی زۆر روون و ئاشكرا و چاوه‌ڕووانكراو بوو، چونكه‌ له‌ ئێستادا یانه‌ی لیگانیس له‌ ریال مه‌درید باشتره‌.

خۆزێ مۆرینهۆ:
پێویسته‌ مێسی واز لە فێڵ و خۆنواندن بێنێت، پێویستە مێسی بەھۆی نواندنەوە له‌ نێو یاریگه‌ سزا بدرێت، چونکە بارسێلۆنا شارێکی رۆشەنبیره‌، ئەو کورە لاوەش شتێکی نامۆی ھێناوەتە نێو یاریی کە نواندنە.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ:
ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی فیفا بوومایه‌ هه‌موو ساڵێك خه‌ڵاتی تۆپی زێرینم بۆ ده‌نارده‌ ماڵه‌كه‌ی، چونكه‌ مێسی تاكه‌ یاریزانه‌ له‌م جیهانه‌ له‌ یاریكردن له‌ من باشتره‌.

ئیدین هازارد:
زۆرم پێ خۆشە له‌ نێو یاریگه‌ هاوشێوەی کریستیانۆ دەرکەوم، بەڵام زۆر ئەستەمە من بتوانم ئاستی ڕۆناڵدۆم هەبێت، چونكه‌ ئه‌و به‌رده‌وام له‌ ئاست و شێوازی یاریكردنی داهێنان ده‌كات.

دانی ئالڤێس:
راسته‌ یاریكردن له‌ پاڵ مێسی شتێكی نایاب و خۆشه‌، به‌ڵام پێویست بوو نێیمار بیر له‌ خۆی بكاته‌وه‌ و له‌ ژێر سێبه‌ری مێسی ڕابكات، ئامانجی گه‌وره‌ی نێیمار تۆپی زێرینه‌، بۆیه‌ له‌ مێسی جیا بووه‌وه‌.

© 2017 Hawler