ئایار 23, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

مێسی، كێشە و كەموكوڕییەكانی بەرشلۆنە لە دوای رۆییشتنی نێیمار ڕوون دەكاتەوە

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان

یانەی بەرشلۆنە یەكەم هەنگاو بۆ دەستخستنی بەرگریكارێكی بەهێز دەنێت
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، بە شێوەیەكی خێرا دەستی بە جووڵە كرد بۆ واژۆكردنی بۆند لەگەڵ بەرگریكارێك تا لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بیباتە ریزەكانییەوە، بەو پێیەی پێكان و راگرتنی یاریزانان، تایبەت لە هێڵی پشتەوە، گورزی لێی داوە و دەبێ شوێنەكانیان پڕ بكاتەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتەلۆنیا بڵاوی كردووەتەوە، كە بەڕێوەبەری هونەریی یانەی بەرشلۆنە ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی و بەرپرسانی دیكەی هونەری، رازی بوونە بەوەی هەوڵی دەستخستنی بەرگریكاری كۆلۆمبی یێیری مینا لە یانەی پالمیراسەوە بۆ یانەكەیان بدەن لە ماوەی گواستنەوەی زستانە.
رۆبێرت فێرناندێزی سكرتێری هونەریی بەرشلۆنە، گەشتی بەڕازیلی كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو یاریزانە و بریكارەكەی كۆ بێتەوە، تا بگەنە رێككەوتن و ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا لە بەرشلۆنە بێت.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە، ئەو یاریزانە بە روونی ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە نیەتی چوونی بۆ بەرشلۆنە و وەدیهێنانی خەونی منداڵی هەیە، كە پۆشینی درێسی یانەی بەرشلۆنەیە، تا ركەبەری دەستخستنی ناسناوەكان بكات.

ئەستێرەیەكی شاڵكە بەرشلۆنەی شۆك كرد و یانەی داهاتووی دیاریی كرد
پێشتر هەریەك لە یانەكانی بەرشلۆنەی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی، خواستی دەستخستنی بەریگاری ئەڵمانی لیۆن گۆرتێزكای یاریزانی یانەی شاڵكەی ئەو وڵاتەیان هەبوو، بەڵام بە پێی چەند راپۆرتێكی میدیایی، ئەو یاریزانە بە لێدوانێك یانەی بەرشلۆنەی بێهیوا كردووە.
رۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەو بەرگریكارە بە یانەی بەرشلۆنەی وتووە لە ماوەكانی داهاتوودا دەچێتە یانەی لیڤەرپوول.
هاوكات هەریەك لە یانەكانی یوڤینتوسی ئیتاڵی و مانچستەر سیتیی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئارسناڵی ئینگلیز، خواست و ویستیان بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە هەبوو.
بۆ زانین و بیرهێنانەوە، ئەو یاریزانە لە هاوینی رابردوودا، ناسناوی جامی كیشوەرەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە دەست هێنا.

مێسی، كێشە و كەموكوڕییەكانی بەرشلۆنە لە دوای رۆییشتنی نێیمار ڕوون دەكاتەوە
ئەستێرەی نێونەتەوەیی ئەرژەنتینیی یانەی بەرشلۆنە "لیۆنێل مێسی"، نەنگی و كێماسییەكانی یانەی بەرشلۆنە، دوای گواستنەوەی نێیمار لە هاوینی رابردوو بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان روون دەكاتەوە.
مێسی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتەلۆنی، دەڵێ: بە نەمانی نێیمار، بەهایەكی گەورەمان لە هێڵی هێرشبەری لە دەست دا، بەڵام هەلی بەهێزكردنی هێڵی بەرگریمان بۆ ڕەخسا.
دەشڵێ: ئێستە وای دەبینم ئێمە بەرەنگاری دەكەین و لە هێڵی ناوەڕاستی یاریگە بەهێزین، هەروەها وابەستەیی تەواومان بە بەرگریكردنەوە هەیە.
مێسی بەم جۆرە كۆتایی بە لێدوانەكەی هێنا: یاریزانانی وەك نێیمار، ئێمباپێ و لویس سوارێز دەتوانن هەموو ساڵێك ناسناوی تۆپی زێڕین ببەنەوە.

یانەی پاریس سانت جێرمان ڕەخنە لە بڕیاری سزادانەكەی دەگرێت
یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی، لەلایەن لیژنەی ڕێككاری لە یەكیەتیی تۆپی پێی فەڕەنسا، تووشی لێپرسینەوە و سزا دەبێت و یانەكەی هۆی سزادانی بۆ گووشاری مێدیاكان دەگەڕێنێتەوە.
بە هۆی ئەوەی لە یاریگەی تایبەت بە یانەكە، لە یاریی نێوان پی ئێس جی و نیس لە 27ـی ئۆكتۆبەری رابردوو، یاریی ئاگرین تەقێندراوە، لیژنەكە بڕیاری داوە بەشێكی پەیژەی یاریگەكە بە رووی هاندەراندا دابخات.
لای خۆیەوە یانەی پاریس سانت جێرمان، ئاماژەی بەوە كردووە ئەو بڕیارە وابەستەی گووشاری مێدیایە، كە دەیانەوێت سزاكان بەسەر پاریس سانت جێرماندا بسەپێندرێن.
روونیشیان كردووەتەوە: هەموو ڕێوشوێن و فاكتەری ڕیگری لە بردنە ژوورەوەی یارییە ئاگرینەكانمان كردووە بە پێی رێنوێنییە دراوەكان لەلایەن دەستەی هاوبەندیی یانەكانەوە، هەروەها ڕێكارە تەناهییەكانمان توندتر كردووە و سەگی پۆلیسی بەكار دەهێنین كە ئەو كەلوپەلانە دیاری دەكات، هەروەها هەندێ ئاژاوەگێڕمان ئاشكرا كردووە و سكاڵامان لە دژیان تۆمار كردووە و هاوبەشییەكەیان بۆ هاتنە ژوورەوەی یاریگە، هەڵوەشاوەتەوە.

© 2017 Hawler