له یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 11:3ـی شه‌و میوانداریی یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.
یانه‌ی ڤالێنسیا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له لالیگا تووشی شكستێكی قورس بوو له نێو یاریگه‌ی مێستایه، كاتێك یارییه‌كه‌یان به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی ریال مه‌درید دۆڕاند.
له دوایین مه‌شق و ئاماده‌كاری یانه‌ی ڤالێنسیا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، 3 ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه به‌شداریی راهێنانه‌كانی ڤالێنسیایان نه‌كرد كه پێكهاتوون له (گیدێس، كۆندۆگبیا و گارای).
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین مه‌شقه‌كانی به ئاماده‌بووانی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی كردووه گه له عوسمان دێمبلی كه هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه.
بڕیاره له رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته 5 شه‌ممه‌ی داهاتوو یاری گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی مێسیتا له نێوان ڤالێنسیا و بارسێلۆنا به‌ڕێوه بچێت.