تشرینی یەکەم 21, 2020

هێنری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مۆناكۆی وه‌رگرت

به‌ فه‌رمی تیری هێنری ده‌ستی له‌ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا هه‌ڵگرت و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ مۆناكۆ تاقی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مینجار له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ ژیانی پیشه‌گه‌ری له‌ سه‌رده‌می لاویه‌تی ده‌ستپێكردووه‌.
پێگه‌ی فه‌رمی مۆناكۆی فره‌نسی له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان بۆ خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا راده‌ستی تیری هێنری كردووه‌.
هێنری له‌ یه‌كه‌مین یاری له‌ خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نیس ده‌بێته‌وه‌ كه‌ پاتریك ڤیێرا راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات و پێشتر هه‌ردووكیان ساڵانێكی زۆر به‌یه‌كه‌وه‌ یارییان بۆ ئارسێناڵی له‌نده‌نی كردووه‌. كردووه‌.
یانه‌ی مۆناكۆ له‌ بەیاننامەیەکه‌ی دا ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ كه‌ کە لەگەڵ هێنری یاریدەری رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ ماوەی 3 وەرز راهێنەرایەتی یانەکەیان بكات.
هێنری لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەکان بەشداری 581 یاری کردووە و 284 گۆڵی کردووە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا بەشداری 123 یاریکردووە و 53 گۆڵی تۆمار كردووه‌.
هێنری 41 ساڵان لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە تیپی به‌چكه‌شێرانی مۆناکۆ کرد و له‌ 1999 ئه‌و یانه‌یه‌ی بەرەو یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی جێهێشت و دواجاریش لە ساڵی 2012 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2018 11:08
© 2017 Hawler