تشرینی یەکەم 21, 2020

ماڕادۆنا: ئه‌گه‌ر من راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین بم مێسی دوورده‌خه‌مه‌وه‌

دیێگۆ مارادۆنا له‌ دیمانه‌یه‌كدا كه‌ له‌ پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه‌، هێرشێكی توند ده‌كاته‌ سه‌ر لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ كه‌لكی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ نایه‌ت، ده‌شڵێت: داوا له‌ مێسی ده‌كه‌م واز له‌ وڵاته‌كه‌ی بێنێت، چونكه‌ نه‌ له‌ رابردوو، نه‌ له‌ ئێستا و داهاتووش ناتوانێت سوودی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین هه‌بێت.
ماڕادۆنا له‌ به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: پێویستە واز لە میسی بهێنین، ئەو له‌ رابردوو یاریزانێكی ئه‌رژه‌نتین بووه‌ و پێویسته‌ ئێستا واز بێنێت، ئەگەر منیش ئێستا راهێنەری تانگۆ بام، به‌بێ دوودڵی بانگهێشتی مێسیم نه‌ده‌كرد، راسته‌میسی یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام هیچ کاتێک نەیتوانی سەرکردایەتی وڵاته‌كه‌ی بکات و لە داهاتووشدا ناتوانێت ئەم کارە بکات.
ماڕادۆنا ده‌شڵێت: ئه‌م قسانه‌یه‌ی من بچووك كردنه‌وه‌ی مێسی نییه‌، من ئێستاش باوه‌ڕم وایه‌ لیۆ هاوشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام یاریزانێک کە زیاتر لە 20 جار پێش یارییەکان بچێتە توالێت، ئەوا کەلکی ئەوەی نیە ببێتە سەرکردە.
ماڕادۆنا گوتیشی: مێسی پێش ئەوەی قسە لەگەڵ راهێنەر و یاریزانەکان بکات، خۆی خەریکی پلەیستەیشن دەکات و پاشان دەیەوێت سەرکردەی تیپەکەی بێت، پێویستە هه‌موومان فشارەکان لەسەر مێسی کەم بکەینەوە و سەرکردایەتی لێوەرگرین و وه‌ك مێسییه‌كی ئاسایی و ساده‌ سه‌یری بكه‌ین.

© 2017 Hawler