کانونی یەکەم 18, 2018

بەهرەمەندێك، كە چاوەڕێی داهاتوویەكی روونی لێ دەكرێ

ئیسحاق ڕەشید فەقێ، ناسراو بە (ئیسکۆ) یەکێکە لەو بەهرەمەندانەی تۆپی پێ کە چاوەڕێی ئایندەیەکی گەشی لێ دەکرێ. ئەو تۆپی پێی خۆش دەوێ و نایەوێ بۆ ساتێکیش لێی جیا بێتەوە. دیمانەیەكی كورتمان لەگەڵیدا ساز كردووە و بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.

* بۆچی بە ئیسکۆ ناوت دەهێنن؟
- شێوەی یاری کردنم لە یاریزانی ڕیال مەدرید ئیسکۆ دەچێ، بۆیە جەماوەر بە ئیسکۆ ناوم دەبەن

* دەسکەوتەکانت چیین؟
- پێنج جار بە گۆڵكار و 7جار بە باشترین یاریزان دەست نیشان کراوم، ئەو دەستکەوتانەیشم لەو خولانە بە دەست هێناوە، کە لە ناحیەکەمان (کەورگۆسک) بەڕێوە چوونە.
* کێ هاندەرت بووە؟
- تا ماوم ئەو هاندان و پشتگیرییەی باوکم لە بیر ناکەم، ئەو هەموو کات وەک باوکێکی باش ئامۆژگاری و ڕێنماییم دەکا تا بە خەون و ئاواتەکانم بگەم ..

* لە لایەن هیچ یانەیەکەوە داوا نەکراوی؟
- بەڵێ لە لایەن چەند یانەیەکەوە داوا کراوم، بەڵام من دەمەوێ لە یانەیەکی ئەوڕووپی یاری بکەم، بۆ ئەوەی وەک یاریزانێکی کورد لە خولە گەورەکان یاری بکەم.

* حەز دەکەی یاری لە چ خولێکدا بکەی؟
- دەمەوێ یاری لە پڕیمەلیگ یان لالیگادا بکەم.

* هەوڵت نەداوە پەیوەندییان لەگەڵدا بکەی؟
- بەڵێ هەولم داوە، هەندێ گرتە ڤیدیۆیی یاریکردنی خۆم بۆ یانەی (هاڵ سیتی) ناردووە و تا ئێستا چاوەڕێی وەڵامم

* بۆ چی خۆت گەشت ناکەی تا لە نزیکەوە تواناکانت ببینن؟
- منیش بیرم لەوە کردووەتەوە، بەڵام باری داراییم ڕێگرە و لە توانای مندا نییە.
لە دوماهی گوتەكانیدا، ئیسحاق ڕەشید، ئەوەی خستە روو، كە داوا لە بەرپرسانی وەرزشی کوردستان دەكات، بەهرەمەندان پشت گوێ نەخەن.

 

ڕێبوار كوردستان ـ هەولێر

© 2017 Hawler