کانونی یەکەم 18, 2018

پێشبینی ده‌كرێت دزیكۆ ببێته‌ یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی زستانه‌ی ریال مه‌درید

پێگه‌ی ئاسی مه‌دریدی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوو ئیدین دزیكۆی هێرشبه‌ری رۆما بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كه‌ی ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی له‌ كێشه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه‌ و هه‌ردوولا ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م وه‌رزه‌ ئیدین دزیكۆ بۆ پاڵپشتی هێرشبه‌ران بگوازنه‌وه‌.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ و دوای 33 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ریال مه‌درید نه‌توانێت له‌ چوار یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ی ناچار كردووه‌ بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی به‌ وێنه‌ی ئیدین دزیكۆ بكه‌نه‌وه‌.
ئیدین دزیكۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌ هاوینی 2016 له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ 13 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ یانه‌ی رۆما، له‌وه‌ته‌ی درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌پۆشێت 143 یاری كردووه‌، 74 گۆڵ و 30 ئاسیستی هه‌بووه‌، وه‌رزی رابردووش له‌ چامپیۆنزلیگ 8 گۆڵی بۆ رۆما تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی تا قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ سه‌رخست.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler