تشرینی یەکەم 16, 2018

لۆپێتخی تەنیا تا كلاسیكۆ كاتی لەبەردەستە!

دوایین جار كە ڕیاڵ مەدرید لە 11 یاری سەرەتای خۆی لە لالیگا تووشی چوار شكست بوو، بۆ وەرزی 2006-2005 دەگەڕێتەوە، ئەو وەرزەی كە بوو بە هۆی ماڵئاوایی فلۆرنتینۆ پرێز.
ڕەنگە ئەمجارەیان ئاستنزمی ڕیاڵ مەدرید سەرەتا بەرۆكی ڕاهێنەری یانە بگرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە شوێنگرەوەیەكی بەهێزی ڕۆناڵدۆ بۆ یانە بگوازێتەوە.
بارودۆخ لە ناو یانەی ڕیاڵ مەدرید خراپە. فلۆرنتینۆ پێرز و خۆزێ ئەنخل سانچێز چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان بەیەكەوە هەبووە. قسە لەسەر ئاست و بارودۆخی لۆپێتخی بووە. بێشك ئێستە كاتی گۆڕینی ڕاهێنەر نییە و ئەم دوو بەڕێوەبەرە ئیسپانییە یارییەك دەكەنە ئۆلتیماتۆمی لۆپێتگی. ئێل كلاسیكۆ، یارییەكی قورسی زۆر قورس. ڕیاڵ مەدرید بەر لە یاری ئێل كلاسیكۆ دوو یاری ئاسانی لەپێشە كە هەر دووكیان لە سانتیاگۆ بێرنابیئۆ بەڕێوەدەچن (لیڤانتێ و ڤیكتۆریا پلزن). كە دەكرێ حاڵ و هەوا و نەفەسێكی نوێ بداتەوە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام شكست لە نیوكامپ، هەموو شتێكیان لێ دەگۆڕێت.

سولاری یان كۆنتێ؟
تەنانەت ناوی شوێنگرەوەكانی لوپێتخیشی ئاشكرا كراوە. سولاری یەك لەو ڕاهێنەرانەیە كە چاوی بڕیوەتە كورسییەكەی لۆپێتخی، یان كۆنتێ كە ئێستە تاكە ڕاهێنەری بەناوبانگی بێ یانەیە. هەڵبەت كۆنتێ ڕابردوویەكی باشی لەگەڵ یاریزاناندا نییە، واتە كێشە لەگەڵ ئەستێرەكان.
هەندێ شارەزایانی تۆپی پێ لەسەر ئەو باوەڕەن، لۆپێتخی لە یاریپێكردنی یاریزانان گوێڕایەڵی سەرووی خۆیەتی، بۆ نمووە لە یاریپێكردنی وینیسیۆس لە بارودۆخێكی هەستیاردا و دانیشاندنی لۆكاس واسكێز. كاتێك ڕیاڵ مەدرید بارودۆخی باشتر بوو، یاری بە ئەستێرەی گەنجی بەڕازیل نەدەكرد، كەچی ئێستە دۆخەكە خراپە، یاریپێكردنی ئەم یاریزانە نەختێك كێشەكانی ناو ڕیاڵ مەدریدی قوڵتر كردۆتەوە.

لۆپێتخی لەلایەن پێرێزەوە هەڵنەبژێراوە!
كێشەیەكی گەورەی دیكە لە دۆسیەی لۆپێتخیدا هەیە. دوای جیابونەوەی زێدان كە باش دەیزانی دوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەردید تووشی قەیرانی گۆڵكار دەبێ، ئەویش بە لێدانی 40 گۆڵ لە وەرزی ڕابردوویدا، ڕیاڵ مەردید دانوستانی لەگەڵ پۆچتینیۆ، ئالێگری، كۆنتێ كردبوو. لۆپێتخی بژاردەیەكی خۆشەویستی ڕیاڵ مەدرید نەبوو.
هەروەها سەبارەت بە ڕیاڵ مەدرید جامی جیهانیشی لەدەست دا. لۆپێتگی لە كاتێكدا ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی وەئەستۆ گرت كە یانە زیاتر فرۆشیار بوو تا كڕیار. (لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕیاڵمەدرید بەبڕی 424 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشتووە و 410 ملیۆن یۆرۆش یاریزانی كڕیوە.)  یاریزانانی وەكوو پێپێ، مۆراتا، خامس، كۆڤاسیچ و ڕۆناڵدۆ ڕیاڵیان جێ هێشتووە و ئێستە سێ یاریزانیشی بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن، واتە مارسیلیۆ، كارڤاخاڵ و ئیسكۆ، كەواتە بارودۆخی ڕیاڵ لەوپەڕی خراپیدایە. بەڵام گرینگتر لەمانە، كێشەی گۆڵنەكردنی یانەكەیە. ڕیاڵ مەدرید خەریك بوو ئیكاردی، لڤاندۆفسكی یان كاڤانی بكرێت. هەر سێ یاریزان دەیانتوانی ڕێگەی ڕیاڵ مەدرید بگرنەبەر و تەنانەت ڕیاڵ بیری لە كرینی هەری كینیش كردبۆوە، بەڵام ئیتر ئەمڕۆژانە كۆتاییان هات. ئێستە لە دەستەی كاگێڕی ڕیاڵ مەدریددا، تەنیا بیر و چاوەكان لەسەر لۆپیتیخین، ڕاهێنەرێك كە دوای زێدان نەیتوانیوە لە كاروانی ڕیاڵ مەدرید بەرەوپێشەوە ببات.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.