
Error: No articles to display
ئاڕسێناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی کرداری دەستیکردووە بە گەڕان بە دوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەی ئارسن ڤینگەری فڕەنسی راھێنەری یانەکە کە چاوەڕاون دەکرێت لە داھاتوودا یاریگای ئیمارات بەیەکجاری جێبێڵێت.
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی بریتانیا، بڵاویان کردۆتەوە، کە کارگێڕی یانە لەندەنیەکە، چاویان لەسەر یەکێک لە ئەندامانی ستافی دەستەی راھێنەرایەتی مانچێستەر سیتیتە، لە پێناو گرێبەستکردن لەگەڵی بۆ گرتنە ئەستۆی ئەرکی راھێنەرایەتی گەنەرز، ئەویش میكێل ئارتێتای یاریدەدەری یەکەمی راھێنەری پێپ گواردیۆلایە کە لەوەتەی ھاوینی 2016 لە یانەی سیتیزن کاردەکات
.
بەر لەوەی ئارتێتا واز لە یاریی کردن بێنێت، بۆ ماوهی 5 وهرز له ریزەکانی گەنەرز یاریی دەکردووه، لە پێناو کارکردن لەگهڵ گواردیۆلا، داخوازییەکانی ئارسێناڵ و تۆتێنھام ھۆتسبێری رەتکردەوە، چونکە خواستی کارکردنی لەگەڵ راهێنهره كهتهلۆنیاییهكه ههبوو
.
گرێبەستەکەی ئارسن ڤینگەر لە ھاوینی 2019 کۆتایی دێت، ئارتێتا لە ئێستاداتەمەنی35 ساڵە و چاوەڕێی دەکات لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپیەوە مۆڵەتی راھێنەرایەتی پێبدرێت، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا لە جیھانی راھێنەرایەتی کاربکات، بەپێی پێشبینییهكانیش نزیکترین یانە ئاڕسێناڵە
.
ئارتێتا به ڕهسهن ئیسپانییه و له هاوینی 1997 پهیوهندی به ئهكادیمیای بارسێلۆنا كردووه و تا 2002 لهم یانهیه بهردهوامبوو، پاشان یانهكانی پاریس سانجێرمان، رهنجهرز، ریال سوسیداد و ئێڤهرتۆنی تاقی كردهوه، له نێوان 2011 ـ 2016 یاریزانی ئارسێناڵ بووه.