تشرینی دووەم 17, 2019

فێدرێر بووه‌ پاڵه‌وانی مێلبۆرن و تا پیرتر ده‌بێت زیاتر تۆقێنه‌ر ده‌بێت



رۆجێ فێدرێری ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سویسرا به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ مارین چیلیچی تێنسزانی کرواتیا بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی ئوسترالیای کراوه‌.
له‌ فایناڵی پاڵه‌وانێتی تێنسی مێلبۆرن و له‌ یاریگه‌ی (رۆد لاڤه‌ر) رۆجێ فێدرێر و مارین چیلیچ رووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌.
له‌ گێمی یه‌که‌م، فێدرێر به‌هێزێکی زۆره‌وه‌ رووبه‌ڕووی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بووه‌وه‌، ته‌نانه‌ت سێرڤی چیلیچی شکاند و سه‌رکه‌وتنی له‌م گێمه‌دا تۆمار کرد.
له‌ گێمی دووه‌م، مارین چیلیچ باشتر ده‌رکه‌وت و له‌ تایبرێک ئه‌نجامه‌که‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کلایی کرده‌وه‌ و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

.
له‌ گێمی سێیه‌م، فێدرێر جارێکی دیکه‌ به‌ لێدانه‌ به‌هێزه‌کانی سێرڤی چیلیچی شکانده‌وه‌ و ئه‌م گێمه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو کرد.
له‌ گێمی چواره‌م، چیلیچ سه‌ره‌تا به‌هێز ده‌رکه‌وت، دواتر مایسترۆ سویسرییه‌که‌ ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشت و ئه‌م گێمه‌ی دۆڕاند.
له‌ گێمی پێنجه‌م، هێزی فێدرێر ده‌رکه‌وت و مارین چیلیچی له‌ ناسناوه‌که‌ بێبه‌ش کرد و گێمه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی (6 ـ 1) برده‌وه‌ و بۆ شه‌شه‌مین جار توانی ببێته‌ پاڵه‌وانی تێنسی مێلبۆرن و ریکۆرده‌که‌ی له‌گه‌ڵ نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سڕبیا یه‌کسان کرده‌وه‌.
دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌که‌، راسته‌وخۆ ئالایان بێرسێتی سه‌رۆکی سویسرا په‌یوه‌ندی به‌ رۆجێ فێدرێری هاونیشتیمانی کرد و پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌که‌ی لێکرد.
فێدرێری ته‌مه‌ن 36 ساڵ و خاوه‌ن دووه‌می پۆلێنی جیهانی کۆی ناسناوه‌کانی له‌ پاڵه‌وانێتی گراند سلام گه‌یانده‌ 20 ناسناو و کۆی ناسناوه‌کانیشی له‌ کاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یانده‌ 96 ناسناو.

 

 

© 2017 Hawler