ئەیلول 21, 2019

كریستیانۆ له‌ ریال مه‌درید ده‌ڕوات 3 ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ دێته‌ شوێنه‌كه‌ی

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره‌ ده‌كات، كریستیانۆ ده‌ڕوات و 3 ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ بۆ بۆ رێزی شایانه‌كان به‌ڕێوه‌یه‌.
رۆژنامه‌ی (ریكۆرد)ـی پورتوگالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ لایه‌ن پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ بیرۆكه‌یه‌كیان بۆ باشتركردنی مووچه‌كه‌ی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه‌.
به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ئێستادا له‌ ریال مه‌درید زۆر نیگه‌ران و واهه‌ست ده‌كات پێرێزی سه‌رۆك فێڵی لێكردووه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو به‌ڵێنی پێدرابوو مووچه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی هاوتای لیۆنێل مێسی لێبكه‌ن، كه‌چی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر

.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكی چاپی دوێنێێ دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید 500 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی 3 ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ (ئیدین هازارد، هاری كه‌ین و دی خیا).
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ لالیگا به‌شداریی 14 یاری كردووه و ته‌نیا 4 گۆڵی كردووه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماری كریستیانۆیه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ هاوینی 2009 له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ بڕی 84 ملیۆن پاوه‌ند روویكردۆته‌‌ ریال مه‌درید.

 

 

© 2017 Hawler