ئەیلول 30, 2020

له‌ یانه‌ی خانزاد خولی شه‌تره‌نج به‌ به‌شداریی 50 كوڕ و كچ ده‌ستی پێكرد

یانەی شەترەنجی خانزاد وەک پیشەی ھەمیشەیی خوی ھەموو ساڵیک لە پشووی ھاوین لەسەر دەستی ماموستاو راھینەرە نیودەولەتیەکانی خاوەن ئەزموونەکان، خولی ھاوینەی فیربوون بو ھەموو تەمەنە جیاوازەکان دەکاتەوە، بەتایبەتی بو ئاستی منداڵان، بەمەبەستی درووست کردن و پێگه‌یاندنی یاریزان یاخود بەھیز کردن و فراوانکردنی مێشک و بیرو ھزری منداڵەکان و پێگه‌یاندنیان، وەک یاریزانیکی ئەکادیمی بەشیوازی زانستی وەک بنەمایەک و بناغەی یانە بو ئەوەی لە داھاتوو یانە و كۆمه‌ڵگا سوودمەند بێت لێیان کە بە شیوەی پراکتیکی سەلماند دراوه‌ لە درووست کردنی ژمارەیەکی به‌رچاو لە یاریزانی نیودەوڵەتی کە ئێستا بوونیان ھەیە لە یانە ی شەترەنجی خانزاد .

© 2017 Hawler