نیسان 02, 2020

بارودۆخی یانه‌كان و ڕیزبه‌ند و خشته‌ی یارییه‌كانی داهاتووی خوله‌كه‌ ده‌خاته‌ ڕوو

له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی لاوانی پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌دا شه‌ش یاری به‌ڕێوه‌چوون، تیایدا یانه‌كانی ئارارات و سیروانی نوێ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان گرتووه‌ و له‌م گه‌ڕه‌یشدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست ھێنا و له‌ پێشه‌نگی یانه‌كان مانه‌وه‌، له‌م گه‌ڕه‌دا له‌ كوێ شه‌ش یاریدا 21 گۆڵ تۆمار كران، له‌ سێ گه‌ڕی ڕابردویشدا ته‌نیا یانه‌ی ئارارات كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كات، هه‌موو یارییه‌كانی بردووەته‌وه‌، ڕكه‌به‌ری سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر 4 پلیتی كۆتایی گه‌یشتووەته‌ لوتكه‌.

ته‌نیا دوو گه‌ڕ ماوه‌ و یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م كۆتاییان دێت و تاكوو ئێستا یانه‌كانی (ئارارات و سیروانی نوێ) پله‌ی یه‌كه‌می گرووپه‌كانیان گرتووه‌ و نزیكن له‌سه‌ر كه‌وتن بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین، ڕكه‌به‌ریش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م زیاتره‌ و شانبه‌شانی سیروانی نوێ هه‌رسێ یانه‌ی(چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و ڕزگاری)ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی دووه‌م و گه‌یشتن به‌ قۆناخی داهاتوو ده‌كه‌ن، كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م گه‌ڕه‌ كه‌ پێش كۆتاییه،‌ چاره‌نووسی یانه‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا بێت، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا یانه‌ی ئارارات به‌ جیاوازی 4 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ و پێویستی به‌ 2 خاڵه‌ تا به ‌فه‌رمی سه‌ركه‌وێت بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین، یانه‌كانی (ئاڵا و هه‌ڵۆ و ئاسۆ)ـیش پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌میان گرتووه‌ و هیوای گه‌یشتن به‌ قۆناخی داهاتوویان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.
تا ئێستایش یانه‌ی سیروانی نوێ تاكه‌ یانه‌یه‌ كه‌ هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نه‌كراوه‌ و 7 گۆڵیشی تۆمار كردووه‌، یانه‌ی ئاراراتیش زۆرترین گۆڵی له‌ خوله‌كه‌ تۆمار كردووه‌ كه‌ 10 گۆڵه‌ و ه سه‌رجه‌م یارییه‌كانیشی بردووەته‌وه‌، یانه‌ی كۆیه‌یش خراپترین هێڵی به‌رگری هه‌یه‌ و له‌ سێ یاریدا 10 گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
ئارارات‌ × كۆیه (5-2) ‌
هه‌ڵۆ × ئاسۆ (2-0)
بروسك × ئاڵا (0-2)
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌‌م:
ئاشتی ×ڕزگاری (1-2)
 سیروانی نوێ × ده‌ربه‌ندیخان (3-0)
چه‌مچه‌ماڵ × سیروانی شاره‌زوور‌ (3-1)
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م
1- ئارارات 9 خاڵ
2- ئاڵا 5 خاڵ
3- هه‌ڵۆ 4 خاڵ
4- ئاسۆ 4 خاڵ
5- بروسك 1 خاڵ
6- كۆیه‌ 1 خاڵ
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م
1- سیروانی نوێ 7 خاڵ
2- ڕزگاری 6 خاڵ
3- چه‌مچه‌ماڵ 6 خاڵ
4- ده‌ربه‌ندیخان 4 خاڵ
5- ئاشتی 1 خاڵ
6- سیروانی شاره‌زوور‌ 1 خاڵ

خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتوو
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
ئاسۆ × ئارارات‌ ـ یاریگه‌ی ئاسۆ‌
ئاڵا × كۆیه‌ ـ یاریگه‌ی ئاڵا
هه‌ڵۆ × بروسك ـ یاریگه‌ی هه‌ڵۆ
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌‌م:
ده‌ربه‌ندیخان ×ئاشتی ـ یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
 سیروانی شاره‌زوور‌ × ڕزگاری ـ یاریگه‌ی سیروانی شاره‌زوور‌
سیروانی نوێ × چه‌مچه‌ماڵ ـ یاریگه‌ی سیروانی نوێ‌
بۆ زانین یارییه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی لاوان به‌شێوازی خول و به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ به‌شداری 12 یانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ به‌ پێی ناوچه‌ی جوگرافی به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌ش كراون، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش دوو یانه‌ سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناخی كۆتایی، له‌ چوار گۆشه‌ی زێڕین هه‌ر چوار یانه‌كه‌ به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ شێوه‌ی خول له‌گه‌ڵ یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن و كام یانه‌ زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، دوای دورخستنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌هیدانیش له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور هاته‌ جێگه‌ی یانه‌ی شه‌هیدان و له‌ جێگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ یاری ده‌كات

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر
.

© 2017 Hawler