ئاب 22, 2019

لوكا مودریچ لە گاوانی و شوانییەوە بۆ سەر شانۆی باشترینی مۆندیال

لۆكا مۆدریچ، باشترین یاریزانی مۆندیالی 2018 لە رووسیا، لە مناڵیەوە تا ئێستا بە قۆناخی زۆر سەختدا تێپەڕیوە، پێگەی "لایڤ بۆگێر"ـی بریتانی زۆر زانیاری ورد و گرنگی لەسەر ئەو یاریزانە خستۆتەڕوو، كە تا ئێستا دەربارەی ئەو ئەستێرەیە نەزانراوە، بە تایبەت پیشەی مناڵی و سەختی ژیانی و پیشەكانی دایكی و باوكی، كە ئەستمە هەر كەسێك بەم شێوەیە ژیابێ بگاتە ئەم شوێنە، تەنانەت باوەركردن بەم سەركەوتنانەی زەحمەتە.

لە دایك بوون و گەشەكردنی
لۆكا، لە 9-ئەیلولی- 1985، لە شاری زادار لە وڵاتی كرواتیا، لە دایك بووە، لە خێزانێكی ئاوارە و پەناهەندە، كە بەهۆی شەڕی بۆسنە و سڕبیەكان پەنایان بۆ وڵاتی كرواتیا بردبووە، باوكی لە كارگەی چاكردنەوەی ئۆتۆمبێل لە ئۆردوگا سەربازیەكانی كرواتیا كاری چاكردنەوەی ئۆتۆمبێلە شكاوەكانی دەكرد، دایكیشی لە كارگەی رستن و چنین بژێوی ژیانی خۆیانی پەیدا دەكرد، دەزگاكانی راگەیاندی كرواتی ئەوەیان ئاشكراكرد، كە لۆكا لە منداڵیدا شوانكارە بووە، بە شێوەیەك لە ناوچەیەكی شاخاوی ئەم پیشەیەی كردووە، كە ناوچەكە پر بووە لە گورگ و بە ناوچەیەكی گورگاوی ناسراوە، لە سەرتادا (یوسێب بالیۆ)سەرۆكی یانەی زادار لەسەرەتادا وتی: راستە جەستەس لاواز و گەشەی سستە، بەڵام دەتوانی شتێكی جیاوا لە قاچەكانی ئەو منداڵە دا ببینی، دواتر لۆكا وردە وردە سەرەنجی ئەوانەی بۆ لای خۆیدا راكێشا، كە بەلای ماڵی ئەوان تێدەپەڕین، تا كار گەیشتە ئەوەی بانگێشتی تیمەكانی تازەپێگەیشتوان بكرێت.

پەیوەندی كردن بە یانەیەكو دواتر دەركردنی
لۆكا، بەمەبەستی هەلسەنگاندن پەیوەندی بە یانەی (هایدۆك سبلێت)ی كرواتی كرد، بەڵام لە بێ چانسی خۆی رەتكرایەوە بە بیانووی ئەوەی جەستەی لاوازە و پەسەند نیە، دواتر كورە شوانەكە بە ردەوام بوو، كۆلی نەدا تا ئەو رۆژەی خەلك بە (سەركەوتنی بچووك) ناویان دەبرد، تا دەهات باوەڕی زیاتری پەیدا دەكرد، ئینجا (دێنامۆ زەگرب)ی كرواتی گرێبەستێكی بۆ ماوەی( 10) ساڵ لەگەڵ مۆدریچ واژووكرد، بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر بێت، بە شێوەی خواستن بە یانەی (زرێنسكی مۆستا)ی كرواتی درا، دواتر جارێكیتر بە شێوەی خواستن درایە یانەی (ئەنتەر زابڕێسكی بۆسنی) لە (2005) گەڕایەوە دێنامۆ زەگرب توانی سێ ناسناو بباتەوە، كە لە (2007)یشدا خەڵاتی باشترین یاریزانی لە خولی كرواتی پێبەخشرا، لە (2008) پەیوەندی بە (تۆتێنهامی بریتانیەوە كرد، دوای(5) ساڵ یانە لەندەنیەكەی گەیاندەوە چامپیۆنزلیگ، لە (2011 – 2012) بە بڕ(33) ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدریدی ئیسپانی، لەوێوە بەهەموو جیهان ناسێنرا.

ژیانی خێزانی و دۆزینەوەی خۆشەویستەكەی
خێزانی لۆكا، قوربانیی شەڕی بۆسنە بوون، لە ترسی لێدانی سڕبیەكان بەناچاری كۆچ دەكەن بۆ كرواتیا، بەهۆی نەبوونی خانو شوێنی حەوانەوە جل و بەرگ و خۆراكی پێویست، لە پلەیەكی بەرزی هەژاریدا دەژیان، بەڵام دوای ماوەیەك بارودۆخەكە گۆڕا، بەهۆی كاركردنی باوكی لە كارگەی چاكردنەوی ئۆتۆمبێلی سوپای كرواتیا، نیشتەجێبوون لە شاری زاداری كرواتی، بەهۆی كاری باوكی ئاستی بژێوی ژیانیان لە هەژاریەوە بۆ ژیانێكی ناوەند گۆڕا، چیرۆكی لۆكاو خۆشەوەیستەكەی كە (فاگا بۆسنیك)ە، لە (2006) دەستیپێكرد، كاتێك لە بۆنەیەكدا چاوی پێدەكەوێ، یەكەسەر بە بریكارەكەی دەڵیت: ئەو ئافرەتە خەونی منە، فانگا بووە پالپشتیەكی باش بۆ لۆكا، لە (2010) پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامدا، ئێستاش خاوەنی دوو كچن بەناوەكانی (ئیما و سۆفیا) بەردەوام لۆكا بە هێمنی قسە دەكات، بە تایبەت دەربارەی خێزانەكەی، كە پێیوایە تۆپی پێ و خێزانەكەی گرنگترین شتن لە ژیانی ئەو دا.

هەوادرێكی سەرسەختی رۆنالدۆی بڕازیلی بووە
لۆكا، لە سەرتادا سەرسام بووە بە (رۆنالدۆ لویس نازاریۆ دێلیما) بۆیە لێدوانێكی وتی: لە مناڵیەوە هەوادری رۆنالدۆ بووە، تا لەكاتی یاریی كردنی بۆیانە بۆسنەیەكە لەسەرتای یاریی كردنم لە بەستەرەكەی قاچم وێنەی رۆنالدۆی لەسەر بووە تا كاتێكی درێژ، كە كۆمپانیای نایك درووستی كردبوو زۆرم خۆشدەویست، لەوماوەیە بەكارم هێنا تا بە شێوەی پیشەگەر لە بۆسنە یارییم كرد، لۆكا توانی لەگەڵ ریال مەدرید، سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگی بباتەوە لە مۆندیالی 2018ی رووسیاشدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، وە بە باشترین یاریزانی مۆندیال دیاری كردا، پێشتریش لەگەڵ مێرێنگێ، دوای بردنەوەیان لە یۆڤێنتۆس لە یاریی كۆتای چامپیۆنزلیگ، بە باشترین یاریزانی هێلی ناوەڕاستی پاڵەوانەتیەكە دەستنیشانكرا، لەم مۆندیالەشدا ئاستێكی نایابی نیشانی جیهاندا، توانی دوو گۆڵ لە ئارجێنتین و نێجیاریا تۆمار بكات، لۆكا، لە مێژوودا بەم شێوە باس دەكرێت، باشترین یاریزانی هێلی ناوەراست و بچوك لە جەستە، توانای داهێنان و یاریی كردن بە تۆپ و بینێكی گەورەی هەیە لە كاتی یاریی كردندا، بە ئاسانی ڕێرەوەی یارییەكە دەگۆرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان، یاری كردن بە هەردوو قاچ، وردبین و خێرا لە هێرشبردندا، لە كۆتایشدا درووستكردنی گۆڵ بە لێهاتووی

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر
.

© 2017 Hawler