ئاب 22, 2019

مۆندیال به‌ شكاندنی شكۆی گه‌وره‌كان و دره‌وشانه‌وه‌ی وڵاتانی ئاسیا و ده‌ركه‌وتنی لاوه‌كان كۆتایی هات

پاڵەوانێتی، بە كاتی فەڕەنسا
فەڕەنسییەكان بۆ دوەمجار بوونە پاڵەوان، بیست ساڵ دوای پێكهاتەی زێڕینی 1998 و دیسانیش بە پێكهاتەیەكی تێكەڵاو لە سپی پێست و ڕەش پێست. لەژێر بارانی خۆشیدا، بە درێسی تەڕەوە. زۆركەس باسی "Total Love"ی دەكرد، واتە عەشقی كامڵ.

تەنیا سفرێك
تەنیا یارییەك بەئەنجامی سفر بە سفر كۆتایی هات؛ فەڕەنسا – دانیمارك. لە 66 یاریدا 177 گۆڵ تۆماركرا، واتە بۆ هەر یارییەك 68/2 گۆڵ. یانی زیاتر لە 3/2 گۆڵ بۆ هەر یارییەكی جامی جیهانی 2010 و 2006.

خاوەندارێتی تۆپ و بەرنگاربوونەوەی تاك بە تاك
هەموو ئەو هەڵبژاردانەی زۆرترین خاوەندارێتی تۆپیان كرد، ماڵئاواییەكی خێراشیان هەبوو: ئیسپانیا بە 69% و ئەڵمانیاش بە 3/65% خاوندارێتی یارییەكان. پاساتی هەر دوو هەڵبژاردە زۆرترین دیقەی هەبوو؛ ئیسپانیا 91% و ئەڵمانیا 89%.. لە كاتێكدا كرواتییەكان زۆرترین كارتی زەردیان تا بەر لە یاری كۆتایی هەبوو، واتە 14 كارت، ئەرژەنتینییەكان و بەرازیلییەكانیش بە 11 كارت لە دوای كراواتییەكان.

درەوشانەوەی ئاسیاییەكان
ئاسیاییەكان درەوشانەوە، ئێران لە یەكەم یاریدا، لە مەغریبی باشترین هەڵبژاردەی ئەفریقای بردەوە، بە گۆڵێك كە لە خۆیان كرد، ئەو پێكهاتەیەی كە پێنجەمین پێكهاتەی سەركەوتوو لە بەرەنگاربوونەوەی هەوایی، دوای ئینگلتەرا، فەڕەنسا، سربیا و ئەڵمانیا. ئێران دواتر یارییەكی گیانانەی لەگەڵ ئیسپانیا و پورتوگال كرد، یارییەكەی بەرانبەر بە پورتوگال، پورتوگال لە دوایین چركەساتدا دەربازی بوو. كۆریای باشوور بە بردنەوە لە ئەڵمانیا هەموانی كیش و مات كرد. ژاپۆنیش قۆناغی یەكەمی بردەوە و لەدوایین چركەساتدا بە بەلجیكیا دۆڕا، بەڵام سعودیا بە 57% خاوەندارێتی تۆپـ، چوارەم پێكهاتەی ئەو بوارەیە، سەرووتر لە بەڕازیل بە 8/56%.

داڕمان بە كاتی ئەڵمانیا
پێكهاتەی ئەڵمانیا، لە هێڵی هێرشبەردا بە لاوازی مایەوە، مەسعود ئوزیل لە ئاستی خۆیدا نەبوو، سامی خدیرای شێواو، بواتینگی تێكشاو و مانویل نۆئێریش دەریخست كە وەرزێك دوورەمانەوە لە تۆپی پێ چ تاوانێكی بەدواوەیە. پلەی ئاخری گروپەكەیان، خواروتر لە سوید، مەكسیكیا و كۆریای باشوور. ئەوان ئێستەش لە باشترینەكانن، دووەم پێكهاتە لە خاوەندارێتی تۆپ و پاسدا؛ 24 لێدان، بەو حاڵەشەوە تیمەكەی یواخیم لوو زۆر بەخێرایی گەڕایەوە.

بڕوا لە جۆری ئینگلتەرا
گەشبینی ئینگلیزەكان، وای كرد بگەنە چوارگۆشەی زێڕین. ئەوان ئاسانترین ڕێگەی سەركەوتنیان بڕی، بەرانبەر بە پاناما، تونس و سوید براوە بوون، بەڵام بەرانبەر بە ڕاستی تۆپی پێ بەچۆك داهاتن. دوو شكستیان بەرانبەر بە بەلجیكیا چوونە سەر سەكۆی بۆ نەهێشتنەوە. پاناما یەكەم گۆڵی مێژووی جامی جیهانی خۆی لە ئینگلیزییەكان كرد و كوڕانی ساوتگیت تەنیا گۆڵەكەیان بەرانبەر بە سوید پاراست.

ناوبژیوانی بە سیستەمی VAR
سەیركردنەوەی یارییەكە لە تەنكنەلۆجیای فیفا، سەرەتا خەڵكی تووشی سەرلێشێواوی كرد، بەڵام بەرەبەرە جێگەی خۆی گرتەوە. ڕەتكردنەوەی لێدانی سزای نێیمار بەرانبەر بە كۆستاریكا، ڕەتكردنەوەی سێرجیۆ ڕامۆس كە پێی وابوو ئیلیا كۆتپۆف فاوڵی لەسەر كردووە و هەروەها ڕاگەیاندنی چەند لێدانێكی سزا لە دەسكەوتەكانی تەكەنەلۆجیای ڤار بوون.

داڕمانی گەورەپیاوان
محەمەد سەڵاح كە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان تووشی پێكان بوو، لەو دوو یارییەی كردی، سەڵاحی جاران نەبوو. كاپتن لیونێل مێسی، گۆڵێكی جوانی لێدا، بەڵام دەنگۆی دەسەڵاتی بەسەر سامپاولی و دیاریكردنی پێكهاتە و یاری لاوازیان بەرانبەر بە كراوتیا و بوونی لاوازترین گۆڵچی جامەكە، هەموو شتێكی لێ شێواند. نێیمار نەیتوانی بیرەوەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی و ڕۆناڵدییۆ و پیلێ دووبارە بكاتەوە. كریس ڕۆناڵدۆش، هەرچەد چوار گۆڵی تۆماركرد، بەڵام لە یاری بەرانبەر بە ئۆرۆگوای سڕابۆوە. بەڵام لە مانشێتی ڕۆژنامەكاندا خۆی هێشتەوە، ئەویش بە ڕۆیشتن لە ڕیاڵ مەدرید بۆ یۆڤانتوس.

درەوشانەوەی شۆڕەلاوەكان
بەرانبەر بە كرواتیا و ئەرژەنتین گۆڵی بێ كرا، بەڵام ئەو گۆڵچییە تەمەن 23 ساڵانەی نایجیریا ڕەنگە ببێتە ژمارە یەكی دیپۆرتیۆ لاكرۆنیا... یەری مینای تەمەن 23 ساڵانی كۆلۆمبیا، بە لێدانی سێ گۆڵ لە لێدانی سەر لە پۆلۆنیا، سنیگال و ئینگلتەرا، هێرشبەرەكانی كیش و مات كرد.. خیمنزی تەمەن 24 ساڵان لەناو دڵی بەرگری ئۆرۆگوای، دوانەیەكی شایستە بۆ كاپتن گودین بوو.. مانوئیل ئەكانی یاریزانی تەمەن 22 ساڵانی سویسرای دۆرتمۆند زۆر بێ بەخت بوو كە تۆپ بە لێدانی سەری فورسبێرگ چووە ناو گۆڵی هەڵبژاردەكە و سویسرا ماڵئاوایی كرد، بەڵام ئەو لە باشترینەكان بوو و بەرانبەر بە بەڕازیل ئاگر بوو. سەیرێكی بێنجامین پاواردی تەمەن 22 ساڵانی فەڕەنسا بكەن، یەك لە جوانترین گۆڵەكانی لە ئەرژەنتینی گەورە دا.. هیروینگ لۆرێنزۆی هێرشبەری تەمەن 22 ساڵانی مەكسیكی بە گۆڵەكەی، شكستی بە ناوچاوانی ئەڵمانیاوە نا. هەموو ئەمانە، لەگەڵ كیلیان ئێمباپێی تەمەن 19 ساڵانی فەڕەنسی كە دوو گۆڵی لە ئەرژەنتین كرد تا لیونێل مێسی بەڕێكاتەوە، ڕێك ئەو ڕۆژەی ڕۆناڵدۆش بەڕێكرایەوەـ، یان ئەو گۆڵەی لە یاری كۆتاییدا لە كرواتیای كرد...

هاوتیمییەكان
بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاریزانانەی لە یانەیەك یاری دەكەن و تا سەر ئێسقان ڕكابەری یەكتریان كرد، بەڵام لەمڕۆوە هاوڕێی گیانی بە گیانین.
ئەتلتیكۆ مەدرید: ورسالیكو بەرانبەر بە گریزمان و هێرناندز ... گودین و خێمنز بەرانبەر بە گریزمان و هێرناندز
ڕیاڵ مەدرید: مۆدریچ و كوڤاسیچ بەرانبەر بە ڤاران
بارسێلۆنا: ڕاكیتیچ بەرانبەر بە دیمبلێ و ئۆمتیتی... ئۆمتیتی و دیمبلێ بەرانبەر بە مێسی ... مێسی بەرانبەر بە ڕاكیتیچ
یۆڤانتوس: مانزۆكیچ بەرانبەر بە ماتیودی
مۆناكۆ: سوباسیچ بەرانبەر لێمار و سیدیبێ.
مانچستەر سیتی: كۆمپانی و دی برۆین بەرانبه‌ر بە سترلینگ، دۆڵف، ڤاكێر و ستۆنز
مانچستەر سیتی: فیلاینی و لۆكاكۆ بەرانبەر بە جۆنز، یانگ و لینگارد
چێڵسی: باتیشوای، هازارد و كۆرتوا بەرانبەر بە گاری كاهیل و لۆفتۆس چێك


© 2017 Hawler