حوزەیران 17, 2019

كێ ده‌بێته‌ جێگرەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ؟

ڕیاڵ مەدرید بێ سووپەرئەستێرە ناتوانێ بەردەام بێت، ئەوان بەهێزن و دەبێ جێگەی باشترین یاریزانی ڕۆیشتوویان بە یاریزانێكی باش پڕبكەنەوە.

دوای 9 ساڵ درەوشانەوەی بە درێسی ڕیاڵ مەدرید، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیاری جیابوونەوە لەو یانەیەی دا. چوار تۆپی زێڕین، چوار پاڵەوانی ئەورووپا و بە دەیان خەڵاتی دیكە لە دەسكەوتەكانی ڕۆناڵدۆی ڕیاڵی بوو. لە كاتێكدا جیابوویەوە كە لە تەمەنی 33 ساڵیشدا لە باشترینەكانی جیهانە، بەڵام لە یەك ساڵی ڕابردوودا لە سانتیاگۆ بێرنابیئۆ و لە لایەن هاندەرانی ڕیاڵ، زۆرجار ڕەخنەی لێ گیرا، هەڵبەت لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا بۆی تێهەڵكێشانەوە.
بەهەرحاڵ ئەو ڕووداوە ڕووی دا و ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ ڕۆیشت. ئێستە ڕیالییەكان دەبێ چی بكەن؟ بێشك ئەستێرەیەكی وەكوو ڕۆناڵدۆیان دەست ناكەوێ، بەڵام چەند یاریزانێكیش هەن بەكەڵك ڕیاڵ بێن و ئاستێكی باش پێشكەش بكەن.
گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بە بڕی 105 ملیۆن یۆرو و هەروەها كۆمەڵە داهاتێكی دیكە كە لەماوەی یەك دوو ساڵی ڕابردوودا كۆی كردۆتەوە، وای كردووە پرێز لە ئاسودەیی زیاتر بەرەو كڕینی یاریزان بچێت و ڕەنگە بتوانێ لەوبارەیەوە ڕكابەری مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمانی پێ بكرێت.

بژاردەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ جێگرەوەی ڕۆناڵدۆ كێن؛

1- نێیمار دا سیلڤا
لە سەردەمی كڕینی دیڤید بێكهام لە ساڵی 2003، ڕیاڵییەكان بارودۆخێكی ئەوتۆیان نەبوو. ئێستە لە مادرید، یاریزانێكی ئەوتۆی لێ نییە هاندەران بۆ كڕینی درێسەكەی سرە بگرن و ئەوەش لە ڕووی ئابوورییەوە لە قازانجی ڕیاڵییەكاندا نییە.
بەڵام زۆر لە هاندەرانی ئەو یانەیە لەسەر ئەو باوەڕەن نێیمار شكۆ بۆ ڕیاڵی دوای كریس دەگەڕێنێتەوە. ڕەنگە نێیماریش نەزانێ دوای دوو ساڵی دیكە لە كام یانە دەبێت و هاندەرانیش ناتوانن بە تەواوەتی دڵ بەو یاریزانە خۆش بكەن.

2- كیلیان ئێمباپێ
یاریزانێكی درەوشاوەی جامی جیهانی 2018یە و ئاستی ئێمباپێ لە جامی جیهانی ڕووسیا بۆ كەس شاراوە نییە. ئەو هەر لەو تەمەنەدا بەختی بردنەوەی تۆپی زێڕینی هەیە، هەڵبەت زیاتر لە نێیمار.
هەڵبەت لە ڕووی سودی ئابورییەوە ناگاتەوە نێیمار و پرێز زیاتر ڕووی لە نێیمارە. هەروەها كڕینی باشترین یاریزانی پاریس سان جێرمان كارێكی زۆر قورسە كە ڕەنگە پرێز دەروەستی نەیەت.
ئێمباپێ لەگەڵ وێنەكانی هەڵواسراوەكانی ڕۆناڵدۆ گەورە بووە و ئەگەری زۆرە لە داهاتووشدا درێسی ئەم یانەیە لەبەر بكات، بەڵام ئەو كاتەی لەوە مسۆگەر بێت كە لە پێكهاتەی ڕیاڵ مەدریددا باشترین دەبێت.
لەم هاوینەدا تەنیا لە كاتێكدا ڕیاڵ ئێمباپێ دەكڕێت كە لە كڕینی نێیمار پاشگەز ببنەوە.

3- ئیدین هازارد
هازارد بژاردەیەكی ئاسانترە و ڕەنگە ئاسانتر لە دوو ئەستێرەی سەروو دەستیان بكەوێ. شێوازی یاریكردنی هازارد و ڕۆناڵدۆ زۆر لێك جیاوازە و هەڵسەنگاندیان بەیەكەوە كارێكی عاقڵانە نییە.
هازارد نەیتوانی لە یاری پێش كۆتایی دەروەستی ئێمباپێ بێت، هەرچەند لە ئەو باشتر یاری كرد، هەر بۆیە ڕەنگە بەختی كەمتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن هازاردەوە تووشی سەرسووڕمانمان ناكات.

4- هاری كین
ئەگەر ڕیالییەكان هەوڵی كڕینی گۆڵكارێكی بەتوانا دەدەن، باشترین جێگرەوەی ڕۆناڵدۆ، هەری كینە. ئەو هیچ كێشەیەكی لەوبارەوە نییە و بە ئاسانی دەتوانێ لە ڕیاڵ یاری بكات. بەڵام ئێستا هەری كین نایهەوێ تۆتنهایم جێ بهێڵێت و ڕاشكاوانە ئەو شتەی ئاشكرا كردووە. كەواتە ڕیاڵ كارێكی نەكراوی لەپێشە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئینگلیزیە كە ئێستە گۆڵكاری جامی جیهانی 2018ـی ڕووسیایە.

5- پاولۆ دیبالا
ڕیاڵ مەدرید هەمیشە دوای جامی جیهانی ئەو یایزانانەی كڕیوە كە لە جامی جیهانیدا درەوشاونەتەوە، كەواتە بۆ ئەم مەبەستەن دیبالا هەندێ كێشەی هەیە. دیبالا هاندەرێكی زۆری لە مادرید هەیە، بەڵامناتوانێ جێگرەوەیەكی باش بۆ ڕۆناڵدۆ بێت. جامی جیهانی بۆ دیبالا هیچی نەكرد و دەكرێ بڵێین جێگرەوەیەكی باش بۆ بێنزێما دەبێت.
دیبالا بەخێرهێنانێكی گەرمی ڕۆناڵدۆی كردووە و بێشك دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین ئەم دوو یاریزانە لە یۆڤانتوس بەیەكەوە و شان بە شانی یەكتر یاری بكەن. بەڵام لە دونیای تۆپی پێدا هەموو شتێك بوونی هەیە.

 

محەمەد شەهدی - هەولێر

© 2017 Hawler