حوزەیران 17, 2019

گەڕی دووەمی یارییەكانی پاڵاوتنی خولی پلەیەكی عێراقی بەرێوەدەچێت

ئەمرۆ دووشەمە كاتژمێر( 5) ئێوارە، لە شاری هەولێر برایەتی لە یەكەم یاریی خۆیدا لە پاڵاوتنەكانی خولی پەیەكی عێراقی، لە كۆمەلەی باكور مێوانداری پێشمەرگەی سلێمانی دەكات، كە چاوەروان دەكرێت هەردوو لا بۆ سەركەوتن بجەنگەن.
لە گەری دووەمی یارییەكانی پاڵەوتنی كومەلەی باكوور، برایەتی لە یاریگای خۆی یەكەم یاریی فەرمی ئەنجام دەدات لە بەرامبەر پێشمەرگەكانی سلێمانی، بۆیە دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت سەركەوتن بەسەر ركابەرە سەرسەختەكەی دا بەدەستبێنێ، كە لە گەڕی رابردوو بردنەوەی بەسەر گازی باكووری نوێنەری شاری كەركوكدا بەدەستهێنابوو، بەڵام تیپەكەی كەركوك، لەم گەڕەیدا چاوەڕوانە، كێشەی سەركی برایەتی ئەوەیە، كە ماوەیەكی كەمیان لەبەر دەستدابوو بۆ خۆ ئامادەكردن و رێكخستنی تیپەكەیان، بەهۆی درەنگ بڕیاردان لە بەشداریكردن لە خولەكە تووشی ئەم بارودۆخە هاتن،بە پێچەوانەوە بۆ بەشداری كردن لە خولەكە، پێشمەرگەی سلێمانی بریاریداوە تەنها پشت بە یاریزانی یانەكەی خۆی ببەستێ بێ ئەوەی پشت بە هێنانی یاریزانی دیكە ببەستێ، وەك چۆن دوای سێ ساڵ دابڕان لە خولی نایابی كوردستان، ئەم وەرزە گەڕایەوە ریزی نایابەكانی كوردستان، دەیەوێت هەمان دەستكەوت دووبارە بكاتەوە.
لە گەڕی یەكەم پێشمەرگەی سلێمانی (3) خاڵی گرینگی بردەوە و خۆی لەسەروو ریزبەندی گرووپەكە بینەو، لەم گرووپەدا تەنها یەك یانە سەردەكەوێت بۆ قۆناخی كۆتای پاڵوتنەكان، كە لە شاری بەغدا ئەنجام دەدرێت و هەولێریش بێ پاڵاوتن لە قۆناخی كۆتایدایە، كە بریارە دوای كۆتای هاتنی ئەم قۆناخەی پاڵاوتن بەرێوەبچێت

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر
.

© 2017 Hawler