حوزەیران 05, 2020

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ئارارات و سیروانی نوێ لوتكه‌یان گرتووه‌

له‌ گه‌ڕی دووه‌می خولی لاوانی پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌دا شه‌ش یاری به‌ڕێوه‌چوون، تیایدا یانه‌كانی ئارارات و سیروانی نوێ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان گرتووه‌ و له‌ پێشه‌نگی یانه‌كان دێن، له‌م گه‌ڕه‌دا له‌ كوێ شه‌ش یاریدا 4 یاری به‌ یه‌كسان بوون كۆتاییان پێهات و ته‌نیا یانه‌كانی ئارارات و ڕزگاری سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، له‌ دوو گه‌ڕی ڕابردویشدا ته‌نیا یانه‌ی ئارارات كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كات، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
ئارارات × هه‌ڵۆ (3-2)
كۆیه‌ × بروسك (2-2)
ئاڵا × ئاسۆ (1-1)
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌‌م:
ئاشتی × سیروانی نوێ (0-0)
ڕزگاری‌ × چه‌مچه‌ماڵ (3-0)
سیروانی شاره‌زوور × ده‌ربه‌ندیخان (2-2)
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م
1- ئارارات 6 خاڵ
2- ئاسۆ 4 خاڵ
3- ئاڵا 2 خاڵ
4- بروسك 1 خاڵ
5- هه‌ڵۆ 1 خاڵ
6- كۆیه‌ 1 خاڵ
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م
1- سیروانی نوێ 4 خاڵ
2- ده‌ربه‌ندیخان 4 خاڵ
3- ڕزگاری 3 خاڵ
4- چه‌مچه‌ماڵ 3 خاڵ
5- ئاشتی 1 خاڵ
6- سیروانی شاره‌زوور‌ 1 خاڵ

خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتوو
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
ئارارات‌ × كۆیه‌ ـ یاریگه‌ی ئارارات‌
هه‌ڵۆ × ئاسۆ ـ یاریگه‌ی هه‌ڵۆ
بروسك × ئاڵا ـ یاریگه‌ی بروسك
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌‌م:
ئاشتی ×ڕزگاری ـ یاریگه‌ی ئاشتی
 سیروانی نوێ × ده‌ربه‌ندیخان ـ یاریگه‌ی سیروانی نوێ
چه‌مچه‌ماڵ × سیروانی شاره‌زوور‌ ـ یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
بۆ زانین یارییه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی لاوان به‌شێوازی خول و به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ به‌شداری 12 یانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ به‌ پێی ناوچه‌ی جوگرافی به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌ش كراون، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش دوو یانه‌ سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناخی كۆتایی، له‌ چوار گۆشه‌ی زێڕین هه‌ر چوار یانه‌كه‌ به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ شێوه‌ی خول له‌گه‌ڵ یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن و كام یانه‌ زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، دوای دورخستنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌هیدانیش له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور هاته‌ جێگه‌ی یانه‌ی شه‌هیدان.

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر
 

© 2017 Hawler