کانونی یەکەم 06, 2019

بێنزێما هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ریال مه‌درید ده‌كات

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كه‌ریم بێنزێما ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ دابخرێت ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید جێبهێڵێت.

به‌ گوێره‌ی رادیۆ ماركا و پێگه‌ی دۆن باڵۆن، كه‌ریم بێنزێما داوای له‌ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كردووه‌ رێگه‌ی رۆیشتنی له‌ یانه‌ی شایانه‌ پێ بدات.
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، بێنزێما داوای له‌ كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ كه‌ یه‌ك ملیار یۆرۆیه‌، به‌مه‌ش هیچ یانه‌یه‌ك ناتوانێت به‌هۆی ئه‌م نرخه‌وه‌ گرێبه‌ست پێشكه‌شی بێنزێما بكات.
كه‌ریم بێنزێمای فڕه‌نسی ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ دابنێت كه‌ رووبه‌ڕووی ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێڵێت.
پێگه‌ی Laliga newsـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ یانه‌ی ئارسێناڵ ئاره‌زوو ده‌كات له‌م زستانه‌ بێنزێما به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ بباته‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام ریال مه‌درید نایه‌وێت به‌م نرخه‌ ده‌ستبه‌رداری ببێت و 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه‌ داناوه‌.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له‌ هاوینی 2009 له‌ یانه‌ی لیۆنی فره‌نسی به‌ به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2021 كۆتایی دێت، له‌ لالیگا ئه‌م وه‌رزه‌ 883 خوله‌ك یاری كردووه‌، به‌شداریی 12 یاری كردووه‌ و ته‌نیا 2 گۆڵی كردووه‌.

© 2017 Hawler