نیسان 02, 2020

بۆندێكی مێژوویی.. وردەكاریی گرێبەستی مانچستەر سیتی لەگەڵ ریاز موحرەز

یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی، رایگەیاند كە دوای گفتوگۆ و دانوستانێكی زۆر، توانیویانە یاریزانی جەزائیری یانەی لیستەر سیتی ریاز موحرەز بگوازنەوە ریزەكانیان.

لە یەنایەری رابردووەوە، یانەی مانچستەر سیتی تەمای لەو یاریزانە داوە و لەو كاتەوە دەستی بە گتفتوگۆ كردووە، بەڵام نەگەییشتوونەتە ڕێككەوتن، دواجار بە پێی هەندێ زانیاریی مێدیایی، بە بەهای 65 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی و بۆ ماوەی 5 ساڵ ئەو یاریزانە چووەتە یانەی مانچستەر سیتی، كە پێپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەرایەتیی ئەو یانەیە دەكات.
بە پێی بڕی بۆندەكە، ناوبراو دەبێتە گرانترین یاریزانی ئەفریقی.
موحرەز بۆ سایتی مانچستەر سیتی، دەڵێ؛ خۆشحاڵم بە پێوەندیكردن بە یانەی مانچستەر سیتییەوە، تیپێكی ناوازەیە لەژێر سەرپەرشتیی پێپ گواردیۆلا، یاریكردن لەگەڵ ئەواندا بۆ من جێی شانازییە، پێم وایە دەتوانن پێشتر بكەوین و من متمانەم هەیە كە ئاستم بەرزتر بكەمەوە و گەشەی پێ بدەم لەگەڵ گواردیۆلا.
پێپ گواردیۆلایش دەڵێ: ریاز یاریزانێكی زۆر بەهرەوەرە، ئەو دەتوانێت بەرگریكاران ببەزێنێ و رووبەری پێویست بە دەست بهێنێت، لە ساڵانی رابردوو سەلماندوویەتی كە یەكێكە لە باشترین یاریزانانی پرێمەر لیگ.
بۆ بیرهێنانەوە، ریاز موحرەز، لە وەرزی 2015/2016، بووە باشترین یاریزانی پرێمەر لیگ و دوو ساڵە داوای گواستنەوە دەكات و یانەكەی رێگر بوو.
پێشتر لە 2014 چووبووە یانەی لیستەر سیتی و بەشداریی 179 یاریی كرد و 48 گۆڵی تۆمار كرد و 38ـیشی دروست كرد

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر
.

© 2017 Hawler