کانونی یەکەم 07, 2019

ئەو یاریزانەی لەسەر دەستی گواردیۆلا ئاستیان گەیشتە لوتکە

پێپ گواردیۆلا راھێنەری ئێستای مانچێستەر سیتی لە ماوەی تەمەنی راھێنەرایەتیکردنی، توانیویەتی ئاستی چەند یاریزان بگەینێتە لوتکە و لەو کارەشدا جێ پەنجەی دیاربێت، لەھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا، بایرمیونشن و تیپەکەی ئێستای ئەو کارەی کردووە، لێرەدا ئەو یاریزانانە دەخەینەڕوو کە لەگەڵ گواردیۆلا بەھرەکانیان تەقیوەتەوە.

1ـ سێرخیۆ بۆسکێتس: گواردیۆلا لە 2008، بۆسکێتسی ھێنایە تیپی یەکەمی یانەکە، لە ئێستاشدا یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئیرتیکازە لە جیھاندا.

2ـ پێدرۆ رۆدرێگز: ھێرشبەرە ئیسپانیایەکە، لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی بارسێلۆنا پێدرۆشی بەرزکردەوە بۆ تیپی یەکەم، ئێستاش یاریزانێکی سەرەکی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نییه‌ و ئاستی بەرز پێشکەش دەکات.
3ـ جیرارد پیکێ: بەرگریکاری ئیسپانی و ھەرێمی کەتەلۆنیا، لە 2008 گواردیۆلا لە مانچێستەر یونایتد، بۆ بارسێلۆنا گەڕاندیەوە، ئێستاش باشترین بەرگریکاری جیھان و تا 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا نوێکردۆتەوە.
4- کیڤن دێبڕۆین: ناوەراستکاری به‌لجیکی، لە ئێستادا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە لوتکەی ئاستی خۆی دایە، ته‌نانه‌ت پێپ پێیوایە لە دوای مێسی باشترین یاریزانە کە مەشقی پێداوه‌.
5- لێرۆی سانێ: ھێرشبەری ئاڵمانی دوای پێشکەش کردنی ئەو ئاستە بەرزە لەگەڵ مان سیتی، ئێستا لە لایەن زۆربەی یانە ناودارەکانی جیھان داواکراوە، لە پێناویشیدا ئامادەن نرخێکی خەیاڵی خەرج بکەن.
6- رەحیم ستێرلینگ: ھێرشبەرە لاوە ئینگلیزیەکە، لەسه‌ردەمی گواردیۆلا بۆتە رزگاری مانچێستەرسیتی، لە چەندین یارییدا تیپەکەی رزگار کردووە، لە ئێستاشدا ئاستێکی سەرسورھێنەر پێشکەش دەکات.
7- تیاگۆ ئالکانتارا: ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە، لەھەردوو یانەی بارسا و بایر میونشن، گواردیۆلا سوودی زۆری بەو یاریزانە گەیاندووە و تواناکانی پێشخستووە.

© 2017 Hawler