حوزەیران 05, 2020

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

دوازانیاریی لە بارەی پێوەندیكردنی رۆناڵدۆ بە یوڤییەوە

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

دوازانیاریی لە بارەی پێوەندیكردنی رۆناڵدۆ بە یوڤییەوە
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تەواوی لە یانەی یوڤێنتوس نزیك بووەوە، یەكێك لە هۆ و پاڵنەرەكان، كەمیی ڕێژەی باجە لە ئیتاڵیا، چاوەڕێیش دەكرێت بۆندەكە بە 100 ملیۆن یۆرۆ كۆتایی پێ بێت و مووچەی 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی پێ بدرێت.
رۆژنامەی دێللۆ سپۆرت بڵاوی كردووەتەوە، یاسای تازەی دارایی لە بارەی باجەوە، باج و سەرانەی كەمتر وەردەگرن لەو یاریزانە و لەوانەیە لە ساڵێكدا بگاتە 100 هەزار یۆرۆ.
رۆناڵدۆ بە یەكێك لەو یاریزانە دادەنرێت كە خاوەن سەرمایە و وەبەرهێنانێكی زۆر و چەندان پڕۆژەی بازرگانییە، باجدان لە ئیسپانیا، جیاوازە لە ئیتاڵیا و رۆناڵدۆ لە ئیسپانیا بە دەست زۆریی باجەوە دەناڵێنێت و ساڵانە 16.4 ملیۆن یۆرۆ بج دەدات.
مێدیای ئیسپانیا و ئیتاڵیا روونیان كردووەتەوە بۆندەكەی رۆناڵدۆ بەم زووانە دەگاتە بنبەست.
تانكرێدی، مێدیاكاری ناسراوی ئیتاڵی، لە ئەكاونتی فەرمیی خۆی لە تویتەر، كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی یانەی یوڤێنتوس (ئەندریە ئەنییلی) دەكات لە یۆنان، كە ئێستە ئەو یاریزانە پشووی هاوینەی لەو وڵاتە بەسەر دەبات، بە تایبەت دوای دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا لەسەر دەستی ئۆروگوای لە قۆناغی 16ـدا.

كانتی لە یانەی پاریس سانت جێرمان نزیك بووەوە
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پاریس سانت جێرمان "نگۆلۆ كانتی" لە پێوەندیكردن بە یانەی وڵاتەكەی خۆی نزیك بووەتەوە و ڕێگەی چوونە بەرشلۆنەیش لە بەردەم یاریزانی ناوەڕاستی پاریس سانت جێرمان (ئەدریان رابیۆ)ـدا واڵایە.
یانەی بەرشلۆنە خوازیاری ئەوەیە بۆند لەگەڵ یەكێك لە یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستدا واژۆ بكات، تا تیمەكەی پتەوتر بكات بۆ دەستخستنی ئەنجامی باشتر، بە تایبەت كە دەستبەرداری پاولینهۆی بەڕازیلی بوو بۆ خولی چین.
لەلای خۆیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشلۆنە، ئەوەی خستووەتە روو، یانەی پاریس سانت جێرمان دەیەوێت بۆند لەگەڵ كانتیدا واژۆ بكات، بە تایبەت كە كانتی ساڵانێكە لە یانەكەی و هەڵبژاردەی وڵاتەكەیشی ئاستێكی بەرزی هەیە و ئەوانیش تیاگۆ مۆتایان لە دەست داوە.
ئەگەری چوونی ڕابیۆ بۆ یانەی بەرشلۆنە كەمە و ئەركی بەرشە لەوەدا گرانە، بە هۆی بوونی ناكۆكی و رابردوویەكی خراپی نێوانیان، بەڵام لە باری دەستخستنی كانتی لەلایەن پاریس سانت جێرمانەوە، هەلی رۆییشتنی ڕابیۆ بۆ بەرشلۆنە زۆرتر دەبێت.
بۆ بیرهێنانەوە، بە هۆی هەندێ داكشانی ئاستی لە وەرزی رابردوو، ڕابیۆ لە ریزی پێكهاتەی فەرەنسادا نەبوو بۆ مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا، لەگەڵ چوونی كانتیش بۆ پاریس، ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكانی یانەكەی ئەستەم دەبێت.

ریاڵ مەدرید بۆندێكی گەورە پێشكەشی كوێنترۆی كۆلۆمبی دەكات
راپۆرتی مێدیا ئیسپانییەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە یانەی ریاڵ مەدرید بۆندێكی گەورە پێشكەشی یاریزانی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا كۆینترۆ دەكات.
سایتی بێرنابیۆ، باسی ئەوەی كردووە، ریاڵ مەدرید لە ماوەكانی داهاتوو بۆندێكی گەورە دەخاتە بەردەم یاریزان خوان فێرناندۆ كوێنترۆ.
هەروەها سایتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ 11/7/2018، لەگەڵ بریكاری ئەو یاریزانە كۆ دەبێتەوە تا گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بكەن.
سایتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ واژۆكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانەی ریڤەرپلێت، بەڵام یانە ئەرژەنتینییەكە دەیەوێت تا كۆتایی 2018 ئەو یاریزانە لە یانەكەیدا بمێنێتەوە.

مانچستەر سیتی دەستی لەسەر ماتیۆ كۆڤاسیچ داناوە
راهێنەری ئیسپانیی یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی "پێپ گواردۆلا" چاودێری یاریزانی كرواتی یانەی ریاڵ مەدرید ماتیۆ كۆڤاسیچ دەكات، تا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بیباتە ریزەكانییەوە.
رۆژنامەی میڕەڕی ئینگلیزی بڵاوی كردووەتەوە، كە یانەی ستیزنس دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە كرواتییەدا واژۆ بكات، دوای ئەوەی بۆی روون بووەتەوە ناتوانێت لە بۆندی جۆرجینۆی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیدا سەركەوتوو بێت.
هاوكات یانەی مان سیتی، بژاردەی سێیەمیشی هەیە و لە بارێكدا لەو بۆندەدا سەركەوتوو نەبوو، پەل بۆ یاریزانی بۆسمی میرالیم بیانیچ یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، یان یاریزانی گابۆنی ماریۆ لیمینای یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ساوسهامپتۆن دەهاوێت.
كۆڤاسیچ لەم دواییانەدا لە یانەی ریاڵ مەدرید كێشەی كەمیاریكردنی هەبوو، تەنانەت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا داوای جێهێشتنی یانەی شایانەی كردبوو.

بە فەرمی.. فێرناندۆ تۆرێس بۆ یانەی ساگان تۆسۆی ژاپۆنی
یانەی ساگان تۆسۆی ژاپۆرنی، رایگەیاند كە بۆندی لەگەڵ فێرناندۆ تۆرێسی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید واژۆ كردووە و دوێنێ سێشەممە بە فەرمی ئەو بۆندە گەییشتە خاڵی كۆتایی.
یانەی ساگان تۆسۆی ژاپۆنی، سەركەوتوو بوو لەو بۆندەدا، ماوەی بۆندەكە یەك وەرز و نیوە، لەگەڵ بژاردەی درێژكردنەوەی بۆندەكە تا دیسێمبەری 2020.
ئێستە تۆرێس بە ئەندرێس ئینیێستای هاونیشتمانی گەییشتەوە، كە ئەویش پێش ماوەیەك ریزەكانی بەرشلۆنەی جێ هێشت و چووە یانەی فیسڵ كۆبی. چاوەڕێ دەكرێ 22ـی ئەم مانگە تۆرێس لەگەڵ یانە تازەكەی دەربكەوێت.
تۆرێس دوای راگەیاندنی ئەو بۆندە، ئەوەی راگەیاند كە ئەزموونێكی تازەی پیشەگەری تاقی دەكاتەوە، پێی وابوو باشترین بڕیاری داوە بە چوونی بۆ ریزەكانی ساگان تۆسۆ.
تۆرێس ئاماژەی بەوەیش كرد، دەیەوێت دواڕۆژەكانی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید چێژ وەربگرێ و ئاشكرای كرد لە مێژە لە بڕیاری چوونی بۆ یانەی ساگانی تاوتوێ كردووە. هەروەها سەرنجی خستە سەر ئەوەی ژمارەیەك بۆندی لە كیشوەرە جیاوازەكانەوە بۆ چووە.
تاكیارا، سەرۆكی یانە ژاپۆنییەكە، ئەوەی خستە روو شكۆیەكی مەزنە بۆ ئەوان كە بۆندیان لەگەڵ یاریزانی وەك تۆرێسدا واژۆ كردووە.
پێشتر تۆرێس لە ئەتلەتیكۆ مەدرید یاریی كردبوو، دواتر چووە لیڤەرپوول و ئینجا چێڵسی، پاشان بەرەو میلان و ئینجایش گەڕایەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید، ئێستەیش رێی ژاپۆنی گرتووەتەبەر.

پی ئێس جی، لە پێناو كۆتینیۆ قوربانی بە ئمباپێ یان نێیمار دەدات
راپۆرتی مێدیا ئیسپانییەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی، بە وردی بیری لەوە كردووەتەوە یاریزانی بەڕازیلی یانەی بەرشلۆنە فلیپ كۆتینیۆ بباتە ریزەكانییەوە.
یانەكە لەو بارەی كە ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانییەوە، دەبێت یەكێك لە یاریزانان نێیمار یان ئمباپێ بفرۆشێت.
لەلایەكی ترەوە، یانەی ریاڵ مەدریدیش بە وردی چاودێری دەكات و دەیەوێت بۆند لەگەڵ یەكێك لەو دوو یاریزانە (نێیمار یان ئمباپێ)ـدا واژۆ بكات.
پێشتر مێدیاكان رایانگەیاندبوو، كە نێیمار داوای لە یانەكەی كردبوو فلیپ كۆتینیۆ بباتە ریزەكانییەوە.

پیكێ ڕێنمایی یانەكەی دەكات بۆ دەستخستنی میلینكۆڤیچی سڕبی
بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی جێرارد پیكێ، هیوای وایە یانەكەی هەوڵ بدات بۆ دەستخستنی بەرگریكاری سڕبی سێرجی میلینكۆڤیچ، یاریزانی ناوەڕاستی یانەی لازیۆی ئیتاڵی.
سایتی دۆن باڵۆنی ئیسپانی، ئاماژەی بەوە كردووە، كە پیكێ داوای لە كارگێریی یانەكەی كردووە، كە بجووڵێن بۆ واژۆكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانەدا و لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بۆندەكە بە خاڵی كۆتایی بگەیەنن.
بۆ بیرهێنانەوە، میلینكۆڤیچ لەگەڵ سڕبیا بەشداریی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیای كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد. هاوكات ئەو یاریزانە لە وەرزی 2017/2018ـیش لە یانەی لازیۆ ئاستی بەرز و ناوازەی پێشكەش كرد.

بوفۆن بەشداریی مەشقەكانی پاریس سانت جێرمانی كرد
دوای ئەوەی پێوەندیی بە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە كرد، گۆڵپارێزی ناسراوی ئیتاڵی جیانولیجی بوفۆن، بەشداریی یەكەم یەكەی مەشقی لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری پی ئێس جی تۆماس تۆخێلدا كرد.
كۆتایی وەرزی رابردوو بوفۆن بڕیاری جێهێشتنی یانەی یوڤێنتوسی دا، ئەوەیش دوای بەڕێكردنی 17 ساڵ بوو لەو یانەیە. دواتر بە بۆندێك چووە یانەی پی ئێس جی.
بوفۆنی 40 ساڵان، كە خاوەنی 176 یاریی نێونەتەوەیی، بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی سەرەكی یانە فەرەنسییەكە.

ئەبیدال دەیەوێ تیاگۆ ئەلكانترا بگەڕێنێتەوە ریزەكانی بەرشلۆنە
ئیریك ئەبیدال، دەیەوێت تیاگۆ ئەلكانترای یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنە كە پێوەندیی بە یانەی بایرن میونشنەوە كردبوو، بگەڕێنێتەوە ریزەكانی یانە كاتەلۆنییەكە.
ئیریك كە ئێستە گەڕاوەتەوە بەرشلۆنە، دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە لە چەند بۆندێكدا یارمەتیی بەرشلۆنە بدات بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنەوەی پێكهاتە و ریزەكانی.
لای خۆیەوە رۆژنامەی سپۆرتی نزیك لە یانەی بەرشلۆنە، روونی كردووەتەوە كە پێشینكاری ئیریك ئەبیدال، ئەوەیە تیاگۆ ئەلكانتیرا لە یانەی بایرن میونشنەوە بگەڕێنێتەوە بەرشلۆنە،كە پێش چەند ساڵێك ئەو یانەیەی جێ هێشتبوو.
ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، ئەمەیش وای لە كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە كردووە حەزیان بچێتە سەر ئەوەی ئەو یاریزانە بگەڕێننەوە بەرشلۆنە، بە تایبەت كە ئەزموونێكی زۆری لە خولی ئیسپانی هەیە.
ئەم هەوڵەی بەرشلۆنە دوای ئەوە دێت، كە یانە كاتەلۆنییەكە، دەستبەرداری یاریزانی ناوەڕاستی پاولینهۆ بوو بۆ یانەكەی پێشتری لە چین، ئێستەیش دەیانەوێت بۆندێكی گەورە مۆر بكەن تا وەرزی دادێ بە هێزێكی زۆرەوە ركەبەری لە خولی ئیسپانیا و چامپیۆنس لیگیش بكەن.

© 2017 Hawler